لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەو وەزارەتانە ڕاگەیاندرا کە پێش جەژنی رەمەزان مووچەیان پێ دەدرێت.
بڕیارە سبەی سێشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩، مووچەی مانگی ٣ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
هەر بەپێی هەمان خشتە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠١٩، مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرە دابەش دەکرێت.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩، مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی لە پرێس کۆنفرانسێکدا دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی پێش جەژن ئاشکرا کرد.