بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، وه‌ك هه‌ڵوێستێك به‌رامبه‌ر شكسته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وكه‌ ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا  هاتووه‌ “وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارمان دا دەستلەکار بکێشینەوە“.

هه‌روه‌ها‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات “ هاوکات لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزووتنەوەکە پێک دەهێندرێت”.

به‌مه‌ش عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، له‌ پۆستی ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوورخرایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی تری خانه‌كه‌ش دوور ده‌خرێنه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ یه‌كشه‌می ڕابردوو به‌ڕێوه‌ چوو، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردبوو، به‌ڵام له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن هیچ كاندیدێكیان ده‌نگی پێویستی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا و به‌مه‌ش بزووتنه‌وه‌كه‌ نه‌یتوانی هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق به‌ده‌ست بێنێ. 

بابه‌تی تر

كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر به‌شداری له‌ پرسه‌ی سێ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا كرد

ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕه‌كێكی شاری هه…