ساسان دەروێش – خەبات
14 ساڵ لەمەوبەر لە شەوێکی سەرماو باراناویی پایزدا ، گەڵای درەختی شیعر و پەخشان و هەڵوێست و کوردایەتی و پیشمەرگایەتی ، لەگەڵ سەمای سیمفۆنیای بادا ، چاوی هەوری لەژێر تاریکی شەودا، کردە باران و فرمێسک بۆ شینی کەسایەتێکی ناسراوی کورد و سلێمانی ، کاکە حەمەی ئامۆزا ، لە 29ی نۆڤمبەری 2007 بەجەڵتەی دڵ دڵە پڕلە گەورەکەی بۆ خۆشەویستی کوردستان لەلێدان کەوت وماڵئاویی لێکردین و لە دوای خۆی چوار منداڵی بۆ کوردستان جێهێشت ، سێ کچ بەناوەکانی باخان و تاژان و خێڵان لەگەڵ یەک کوڕ بەناوی میر .
پێشمەرگە و قەڵەم
کاکە حەمەی ئامۆزا ، چارەکە سەدەیەک لە تەمەنی لە تێکۆشانی شارو شاخدا بەسەربردووە و وەک کەسایەتییەکی نەتەوەیی و هەڵگری بیروباوەڕی کوردایەتی کە تەنهاو تەنها بڕوای بە چەوساندنەوەی نەتەوەیی هەبووە و کوردایەتی بە تاکە رێگەیی چارەو تاکە ئامانجی ستراتیژی زانیوە کە سەربەخۆیی وئازادی و یەکسانیی نەتەوەکەی تیا دەستبەردەبێ و ئایندەی ئەم وڵاتە زامن دەکا ، فەلسەفەی ئەو سەنگەرە بۆتە وێردی سەرزار و چالاکیی پێشمەرگانەی پێ پەروەردە بووە و گەیاندویەتییە ئەو قەناعەتەی بەرژەوەندیی باڵای کورد پیرۆزترین خواست و هیواو ئامانجی هەتاهەتایی بێت و شیعرو پەخشانی بۆ بیری نەتەوەیی وکوردایەتی وبارزانی بچڕی وتەمەنی بە پێشمەرگایەتی وقەڵەم سپاردووە ، هەر ئەوعاشقە شەهید وپێشمەرگەو کوردستان و مەرگەسات و داستانی نەبەردی لاپیرۆزترکردووە و بارانی ئەو پیرۆزیانەی بەشیعرو پەخشان باراندووە بەسەر وڵاتدا و بەچەک وگوللەش دوژمنی کردۆتە نیشانەو تۆڵەی زوڵمی داگیرکاری نەتەوەکەی .


ژیانی نووسەر و پێشمەرگە لەچەند دێڕێکدا
ناوی تەواوی محەمەد ڕۆستەم عەبدوڵایە و ناسراوە بەکاکە حەمەی ئامۆزا ، لە ساڵی 1956 لە کەرکووک لەگەڕەکی شاترلوو لەناوخێزانێکی کوردپەروەر چاوی بەژیان هەڵهێناوە کە بەهۆی سەربازی باوکییەوە لەوێ نیشتەجێ بوون ، لە تەمەنی 4 ساڵیدا دەگەڕێتەوە سلێمانی و قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی وئامادەیی لە سلێمانی تەواودەکا وە لە ساڵی 1979 پەیمانگای تەکنەلۆژی بەغدا تەواو دەکا و لە ساڵی 1986 لە ئێران پلەی بەکالۆریوس لە هەندەسەی مەدەنی بەدەست دێنێ ، لە مانگی 5 ساڵی 1970 پەیوەندی کردوە بەڕیزەکانی یەکێتی لاوان و قوتابیانی کوردستانەوە تا 11/3/1974 دواتر بۆ ماوەی 10 لەگەڵ کەسوکاریا لە شارەزور مانگ دەکرێتە پێشمەرگەی هێزی بەرگری ، لە 26/4/1974 لە بۆردومانی هەڵەبجە بەسوکی برینداردەبێت ، لە ساڵی 1979 دا دەبێتە پێشمەرگەی ینک تا ساڵی 1985 دواپلەی فەرماندەی کەرت ئەبێ لە تیپی 47 پیرەمەگرون بەشداری پتر لە 120 مەفرەزەی شارو شەڕی قورس دەکا ، 1984 بۆ نەشتەرگەری قاچی دووجار دەچێتە بەغا هێشتا گەچ بەقاچییەوە دەبێت دانوستان تێکدەچێت و دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆیان باخان لە قەرەداغ ، شەوێک دەکەوێتە بۆ سەی جاشی ڕژێمەوە 17 گوللەی بەردەکەوێ ودواتر بەبرینداری خۆی دەربازدەکات و دەگاتە شوێنی چارەسەری بەداخەوە چاوێکی لەدەست دەدات وئاواری ئێران دەبێت و لەوێ دوای چارەسەری بژیوی ژیانی خۆی ومنداڵەکانی دابین دەکات بەکارکردنی لە فەرمانگەیەکی ئێران وەک ئەندازیار ، لە ساڵی 1988 دەچێتە سەنگەسەر و لەلایەن ڕژێم دەستگیردەکڕی بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر ئازارو ئەشکەنجەدا دەبێت و دواتر ئازادی دەکەن و دواتر پەیوەندی بەهاوبیرانی پاسۆک دەکات و بەفیرای تا ڕاپەڕین لەناوشاردادەبێت ، لە ڕاپەڕین ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لە گرتنی ئەمنەسوورەکە و چوونی بۆ کەرکووک وەک فەرماندەیەکی هێزی پاسۆک دواتر لە شەڕەکانی سەربازگەی خالید وچیمەن وناوشاری سلێمانی بەشداربووە ، لە ساڵی 1993 پەیوەندی دەکا بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێتە ئەندام لق لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان وبەشداری کۆنگرەی 11ی پارتی دەکات ولە مەکتەبی ڕاگەیاندن وکۆمەڵایەتی وڕۆشنبیری وئیستیعاب کاردەکات تا 3/5/1994 شەڕی ناخۆ لەبەرگریکردندا دەبێت لە ئەزمونی کوردستان ، لە 13ی حوزەیران خۆی دەردەخات دواتر خۆی دوور دەکەوێتەوە بۆ ناوچەی دوکان و لە دوای 27 ڕۆژ لە شکاندنی هێرشکردن بۆ سەری دەگەڕیتەوە چەمی رێزان ودواتر بۆ هەڵەبجەولە ساڵی 1996 دەکرێتە بەرپرسی هێزی سەربازی پیسمەرگەی لقی چوار و بەچەندین بەرپرسیاریەتیدا تێپەڕیوەو پاشان بۆتە سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمان ڕەوانشاد دکتۆر ڕۆژ وبەشداری کۆنگرەی 12ش دەکات، بەداخەوە لە شەوی 29 بۆ 30ی نۆڤمبەرت 2007 بەجەڵتەی دڵ کۆچی دوای کرد .

لەبواری ڕۆشنبیری دا
نووسەر دەیان کۆڕی ئەدەبی و سیاسی لە سلێمانی و هەڵەبجە سازکردووە، هەروەها بەشداری سەدان کۆڕی ماتەمی و ساڵیاد ودەیان بۆنەی نەتەوەیی و نیشتیمانی کردووە لە سلێمانی و هەڵەبجەو هەولێر ، سێ ساڵ بەشداری ڤیستیڤاڵی هەڵەبجەی شەهیدی بەشیعروپەخشان لەساڵیادی کیمیاباران دا کردووە، پتر لە 800 ژیاننامەی شەهیدانی بەشیعر و پەخشان ڕازاندۆتەوە و لەیاد وکۆڕودەزگاکانی بڵاوکردنەوەدا بڵاوی کردوونەتەوە ، خەڵاتی دوو ساڵی یۆبیلی زێڕینی وەک شیعر وەرگرتووە ، نامیلکەی ئینتەلای جاشێتی و پۆرترێتی هەڵەبجەی و کازیوەی چیاو بڵاوکردۆتەوە ، پتر لە 500 وتاری ئەدەبی و سیاسی لە رادیۆ وتەلەفزیۆن وگۆڤارو ڕۆژنامەکاندا هەر لە ڕاپەڕین تاماڵئاوی کردنی بڵاوکردۆتەوە ، شانۆنامەی 13ی حوزەیران و9ی ئەیلوول وشەهیدانی نووسیوە وخۆشی وەک ئەکتەر لە نمایشیاندا بەشداربووە ، وەک ئەکتەرێک بەشداری دەیان شانۆگەری کردووە کە دواترینیان گەمەی شاروپاشای گەمە بووە لە نووسینی مامۆستا ئەحمەد سالار ودەرهێنانی مامۆستا ئەرسەلان دەروێش ، سیناریۆی 3 فیلمیشی ئامادەبوو بۆ بەرهەمهێنان کە بەداخەوە فریایان نەکەوت .


ناسینی من و ئەم کەسایەتیە
لە ساڵانی هەشتاکاندا لەدوای هاتنە ناوشار بەمەفرەزەیەک ولێدانی ڕژێم ، کاکە حەمەی ئامۆزا لە گردی سەرچنار لە دەرگای ماڵی ئێمەی دا من دەرگام لێ کردەوە وخۆی کرد بەژووردا ، زانیم پێشمەرگەیە ، بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ تەواوی خانەوادەکەمان هەبوو ، کوڕی گەڕەکی چوارباخ بوو بەتایبەتی هاوڕیی مامە تەها م بوو ،چەند شەوێک لە ماڵی ئێمە مایەوە ، دواتر لە دوای ڕاپەڕین بینیومەوە و پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵمدا دروست کرد ، پاش ماوەیەک لەبەهاری ڕاپەڕین بەهۆی شەڕی ناوخۆ ئاوارەبووین و دواتر من هاتمە دەرەوە بۆ تاراوگە ،چ جارێک بچوومایەتەوە لە هەرکوێ بووایە سەردانیم دەکرد و لەلای دەمامەوە ، دروود بۆ گیانی پاکی وهەڵوێستی جوانی کوردایەتی و قەڵەمە کوردستانییەکەی .

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…