حوسێن ئێحسانی‮ ‬بە ناسناوی‮ ‬بارزان خەڵكی‮ ‬ناوچەی‮ ‬بامیانی‮ ‬ئەفغانستانە و دەرچووی‮ ‬قۆناغی‮ ‬ماستەری‮ ‬بەشی‮ ‬زانستە سیاسییەكانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬تارانە‮. ‬ماستەرنامەكەی‮ ‬لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان لەژێر ناوی‮ ‬لێكەوتەكانی‮ ‬سەربەخۆخوازیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و كاریگەری‮ ‬لەسەر ئاسایشی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین بووە و پێشكەشیكردووە بە خەڵكی‮ ‬ستەملێكراوی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬هەڵەبجە‮. ‬ئێحسانی‮ ‬زۆر سەرسامە بە كوردستان و وێنەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەسەر شاشەی‮ ‬مۆبایلەكەی‮ ‬داناوە و هەروەها وێنەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر پڕۆفایلی‮ ‬هەموو ئەكاونتەكانی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬وەك فەیسبووك،‮ ‬واتس ئاپ،‮ ‬تێلێگڕام و‮. ‬داناوە‮. ‬ئەم كارەی‮ ‬ئێحسانی‮ ‬بووە هۆی‮ ‬سەرنجڕاكێشانی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كورد لە تاران و لەوێوە كەوتە بەر سێرەی‮ ‬تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‮. ‬پێشتر رۆژنامەی‮ ‬خەبات ئەم لاوەی‮ ‬ناسیوە و هەواڵی‮ ‬موناقەشەی‮ ‬ماستەرنامەكەی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە و ئێستاش بە مەبەستی‮ ‬زیاتر ناسین و ئاگاداری‮ ‬لە‮ ‬بۆچوونەكانی‮ ‬ئەو لەمەڕ‮ ‬كوردستان دیمانەیەكمان لەگەڵ ئەنجامداوە‮. ‬

خەبات‮: ‬بەڕێز كاك حوسێن وێڕای‮ ‬سوپاسمان بۆ ئەم دیمانەیە دەمانەوێت بزانین سەرەتای‮ ‬ناسینی‮ ‬كوردستان لە لای‮ ‬ئێوەوە لە كوێ دەستیپێكرد؟
ئێحسانی‮:‬‮ ‬بە خۆشحاڵییەوە بەخێرهاتنان دەكەم و شانازیش دەكەم كە بۆ دووەمجار ناوم دەچێتە سەر رۆژنامەیەكی‮ ‬كوردی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬كە مێژووێكی‮ ‬هەیە لە خەباتدا‮. ‬زانیومە كە جیاوازی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات لە گەڵ رۆژنامەكانی‮ ‬تری‮ ‬وڵاتان لەوەدایە كە ئەم رۆژنامەیە لە رۆژانی‮ ‬خەباتدا بە نهێنی‮ ‬بڵاوكراوەتەوە و‮ ‬یەكێكە لەو رۆژنامانەی‮ ‬كە كاریگەری‮ ‬هەبووە لەسەر بەرەو پێشبردنی‮ ‬دۆزی‮ ‬كورد و وشیاركردنەوە و سەرخستنی‮ ‬كوردستان‮. ‬با بێینە سەر پرسیارەكەت،‮ ‬دەمەوێ بە چوارینەی‮ ‬شاعیرێك بە ناوی‮ ‬سەید رەزا مەهدی‮ ‬كە خەڵكی‮ ‬غەزنەی‮ ‬ئەفغانستانە و لەسەر مەردایەتی‮ ‬و جوامێری‮ ‬كورد نووسیویەتی،‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارە دەستپێبكەم‮.

بساگت را جهان جز خون نبردم
ز خانت‮ ‬غیر نامردی‮ ‬نخوردم
ولی‮ ‬تا كردن مە با تو اینست
مە مردم مە جوانمردم مە كردم

واتای‮ ‬كورتی‮ ‬ئەم شیعرە ئەوەیە،‮ ‬دەڵێ،‮ ‬تۆ پێتوایە جگە لە خوێن چیترم نییە،‮ ‬بەڵام منت نەناسیوە،‮ ‬من مەردم،‮ ‬من جوامێرم،‮ ‬من كوردم‮. ‬لە راستیدا هاتنی‮ ‬من بۆ لای‮ ‬بابەتی‮ ‬كوردستان و توێژینەوەی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬من لەسەر كوردستان،‮ ‬لەوە دەستپێدەكات كە میدیاكانی‮ ‬ئەفغانستان زۆر باسی‮ ‬كوردستانیان دەكرد،‮ ‬بە جۆرێك كە كوردستان‮ ‬یەكێك بوو لە گۆڕاوەكانی‮ ‬كاریگەر لەسەر سیاسەتەكانی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین‮. ‬بەڵام بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئەفغانستان كوردیان لە رێگەی‮ ‬میدیاكان دەناسی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬شەڕی‮ ‬كۆبانێ و بەرەنگاری‮ ‬كورد لەگەڵ تیرۆریستان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كوردی‮ ‬زیاتر لە جاران ناساند و هەروەها ئازادیی‮ ‬ژنی‮ ‬كورد لەچاو ژنانی‮ ‬تری‮ ‬ئەم ناوچەیە بەتایبەتیش ژنانی‮ ‬كۆبانێ بووە هۆی‮ ‬سەرنجڕاكێشان و نموونەگیری‮ ‬ژنانی‮ ‬ئەفغانستان‮. ‬ئەمە بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬منیش سەرنجم‮ ‬ڕاكێشرێت و جگە لە هەست بە دیدگایەكی‮ ‬سیاسییانە و قووڵتر لێی‮ ‬وردبمەوە‮. ‬هەروەها بەرێز زەڵمای‮ ‬خەلیلزاد لە كتێبێكی‮ ‬لەسەر ئەزموونەكانی‮ ‬لە عێراقی‮ ‬نوێ باسی‮ ‬كاریگەری‮ ‬كوردی‮ ‬لە دوای‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس كردبوو،‮ ‬لە نووسینەكەیدا باسی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬جەلال تاڵەبانی،‮ ‬دەكات و رۆڵی‮ ‬ئەوان بەرز دەنرخێنێت،‮ ‬ئەمەش سەرنجی‮ ‬منی‮ ‬زیاتر راكێشا‮. ‬دواتر بۆ خوێندنی‮ ‬ماستەر هاتمە تاران و لەگەڵ كوردەكانی‮ ‬ئێران ئاشنا بووم،‮ ‬ئینجا زانیم كەسی‮ ‬زیرەك و تیژزەین و قووڵن و كەسایەتی‮ ‬یەكەمی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬ئێرانن‮. ‬هەروەها لەگەڵ هەندێك كوردی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئاشنا بووم كە بۆ خوێندن هاتبوونە زانكۆی‮ ‬تاران،‮ ‬لەوانە لەگەڵ بەرێز رەشید عەلی‮ ‬سولەیمان و سەركار محێدین ئاشنا بووم و باسی‮ ‬ئەفغانستان و كوردستانمان بە‮ ‬یەكەوە دەگۆڕیەوە‮. ‬لە وێوە هەندێك شت لەناو زەینم نەخشی‮ ‬بەست،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬من قوتابی‮ ‬زانستە سیاسییەكان بووم و لە بواری‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین كارم دەكرد،‮ ‬بۆیە من بیرم لەوە كردەوە كە من دەتوانم لەسەر بابەتی‮ ‬كوردستان وەك كەسێكی‮ ‬بێلایەن بە زمانی‮ ‬زانست كار بكەم و بۆ خۆم كوردناسێك بم و ئەو بابەتەش بكەمە بابەتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬زانكۆییم‮. ‬

وردە وردە هاوڕێی‮ ‬كوردم زۆر بوون و هەوڵیشمدا لە پەنا زمانی‮ ‬فارسی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬كوردیش فێربم و ئەوە بوو كە وردە وردە فێری‮ ‬كوردیش بووم‮. ‬دواتر لە‮ ‬ڕێی‮ ‬وتارێكی‮ ‬بەڕێز كاروان كریمخان كە لە رۆژنامەی‮ ‬8ی‮ ‬بەیانی‮ ‬ئەفغانستان بڵاو كرابۆوە،‮ ‬زانیم كە پەیوەندی‮ ‬نەژادی،‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬و مێژوویی‮ ‬هەیە لە نێوان كوردستان و ئەفغانستان و ئەم وتارەش كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو‮. ‬بەڵام بۆم سەیر بوو كە بۆچی‮ ‬ئەم پەیوەندییە فەرهەنگییەی‮ ‬دەوروبەر لە بیر كراوە؟ ئەو بابەتانە بوونە هۆی‮ ‬زیرەوەزریوی‮ ‬مێشكم و دواتر گەیشتمە ئەوەی‮ ‬دەبێ كوردستان بەشێك بێت لە كۆمەڵگای‮ ‬دەروونی‮ ‬من و منیش توێژینەوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬ئاكادیمی‮ ‬ئەنجامبدەم و بیكەینە سەرەتای‮ ‬دروستكردنەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬سرووشتی‮ ‬و راستەقینە‮. ‬هاتمە سەر ئەو بڕوایەی‮ ‬دەبێ زۆرداری‮ ‬جوغرافیایی‮ ‬لە بەین بەرین و بە خەڵكی‮ ‬ئەفغانستانیس بڵێم هاوشێوەیی‮ ‬زۆر لە نیوان كورد و ئەفغانستاندا هەیە و ئێمە لە‮ ‬یەك تەبارین‮. ‬هەروەها گەیشتمە ئەوەی‮ ‬كورد عێراقی‮ ‬نین و خاكەكەیان عێراق نییە و دەبێ رۆژێك لە عێراق جیاببنەوە و بگەنەوە بە مافی‮ ‬فەهەنگی‮ ‬و جوگرافی،‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نەژادی‮ ‬خۆیان‮. ‬بۆیە هەستم كرد كە دەبێ ئێمە هەردووكمان گرنگی‮ ‬بدەینە‮ ‬یەكێتیی‮ ‬فەرهەنگ و كوردستان و ئەفغانستان لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬هاوكاری‮ ‬یەكتر بن و نیشانی‮ ‬دونیای‮ ‬بدەن كە كورد و ئەفغان زمانەكان‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و فەرهەنگیان بۆ بابەتەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەیە‮. ‬ئەوە بوو كە بە هاوكاری‮ ‬هەندێك مامۆستا بەشێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬هاتمە ناو بابەتی‮ ‬توێژینەوەی‮ ‬كوردستان‮. ‬یەكەم كەس كە لەسەر ئەو بابەتە دەیتوانی‮ ‬كارم لەگەڵدا بكات بەرێز دكتۆر جەعفەر حەق پەناه،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانستی‮ ‬سیاسی‮ ‬زانكۆی‮ ‬تاران بوو كە لەسەر بابەتی‮ ‬كوردستان وتار و كتێبی‮ ‬نووسیون و هەندێك كتابی‮ ‬بە من ناساندن و وردە وردە كەوتمە سەر كاری‮ ‬لێكۆڵینەوە لەم بوارەدا‮. ‬ئەو كتێبانەی‮ ‬كە منیان‮ ‬ڕاكێشایە ناو بابەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬كوردستان كتابی‮ ‬بەڕێز كەریم‮ ‬یەڵدز بوو لە ژێر ناوی‮ (‬كورد لە عێراق‮) ‬و كتابی‮ ‬بەڕێز دەیڤید فیلیبس لە ژێر ناوی‮ (‬بەهاری‮ ‬كوردی‮) ‬ئەوە بوو كە وردە وردە دیدگای‮ ‬نافەرمی‮ ‬من بۆ كوردستان بوو بە هەڵبژاردنی‮ ‬دیدگایەكی‮ ‬ئاكادیمیك‮. ‬دواتر بەرێز محەمەد كریمخانم لە بەشی‮ ‬زانستە سیاسییەكانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬تاران ناسی‮ ‬كە بووە خاڵێكی‮ ‬وەرچەرخان لە ژیانی‮ ‬ئاكادیمی‮ ‬من و لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو كەسی‮ ‬شایستە و لێهاتووی‮ ‬وەك دكتۆر جگەرخوێن و مێژووزانی‮ ‬وەك كاك فوئاد فەیلیم ناسین كە پێموایە دەتوانین ئەم پەیوەندییە بكەینە خاڵی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬لە بیركراوی‮ ‬كوردستان و ئەفغانستان‮. ‬هەروەها لە بەشی‮ ‬زانستە سیاسییەكانی‮ ‬زانكۆی‮ ‬تاران مامۆستای‮ ‬فارس زمانم ناسین كە زۆر حەقگۆ بوون و بەرگریان لە دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬دەكرد و بۆ ماستەرنامەكەشم سوودم لە بۆچوونی‮ ‬زانستی‮ ‬ئەوان وەردەگرت ئەو مامۆستایانە بریتی‮ ‬بوون لە بەڕێز دكتۆر ئیبراهیم موتەقی،‮ ‬دكتۆر ئەحمەد نەقیب زادە و دكتۆر سادق زیباكەلام‮.‬

خەبات‮: ‬لەسەر ماستەرنامەكەت بدوێ‮. ‬
ئێحسانی‮:‬‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬دەستم كراوە نەبوو بۆ دەربڕینی‮ ‬هەموو بۆچوونێك،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەوتمە نێو خوێندنەوە لەسەر كوردستان و ویستم شتێكی‮ ‬ڕچەشكێنانە ئەنجامبدەم‮. ‬لە راستیدا من دەمویست بەشێوەیەكی‮ ‬زانستییانە چەمكی‮ ‬ئەمنییەت بەرمە ئاقارێكی‮ ‬راستەقینە و دوور لە وەهمی‮ ‬بێ واتا و كوردستانم كردە نموونەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬توێژینەوەكەم‮. ‬بەم كارە دەمەوێ بە دوای‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەدا بگەڕێم كە پەیوەندی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ و ئاسایشی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین چییە؟ بە واتایەكی‮ ‬تر بۆچی‮ ‬كوردستان دەبێ سەربەخۆ بێت تاكو ئاسایش بۆ ناوچەی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین بگەڕێتەوە؟ گریمانەی‮ ‬من ئەوە بوو كە پەیوەندی‮ ‬نا‮ ‬ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان شووناس و ئاسایش‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا سنوورێك هەیە لە نێوان خۆ و ئەویتردا،‮ ‬بۆیە لە ناو دەوڵەتە دەستكردە ناسروشتییەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین ئاسایش دروست نابێت و كاریگەری‮ ‬نەرێنیشی‮ ‬هەیە لەسەر هەمو ناوچەكە‮. ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە گریمانەكەم سەلماند پێشنیاری‮ ‬ئەوەم كرد كە چەمكی‮ ‬ئاسایش دەبێ بەرگی‮ ‬كلاسیك فڕێ بدات و ئاسایشی‮ ‬پلوڕال و نوێ بێتە جێگەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬وەهم و دەوڵەتی‮ ‬ئێستایی‮. ‬لێرەدا كورد وەك نەتەوەیەكی‮ ‬خاوەن شووناس بە ناچاری‮ ‬بۆتە عێراقی‮ ‬كە راستیدا هەو نییە و شووناسێكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لە عێراق و عەرەبی‮ ‬هەیە و لە ناو عێراقیشدا هەمیشە هەست بە نائەمنی‮ ‬دەكەن‮. ‬
بۆیە كورد مافی‮ ‬سرووشتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬جیا ببێتەوە و ئەم سنوورە ناسرووشتی‮ ‬و نابەڵێنیانە تا سەر نابن و لە داهاتوودا دەوڵەتی‮ ‬نوێ لەسەر بنەمای‮ ‬شووناس و نەتەوە بەشێوەیەكی‮ ‬سرووشتی‮ ‬دروست دەبن‮.‬

بۆیە نابی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین بە دەوڵەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬سنووردار بكرێت و دەبێ چەمكی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬بێتە جێگای‮ ‬ئاسایشی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ئێستا‮. ‬لەم دۆخە نوێیەدا هیچ دەوڵەتێك نابێ دژی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬نوێی‮ ‬نەتەویی‮ ‬و سرووشتی‮ ‬بێت و نموونەی‮ ‬زەقیشمان بۆ ئەم پرسە ئەوروپایە و دەبێ خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین بەم ئاڕاستەیەدا بەشێوەیەكی‮ ‬یەكگرتوو بەرەو سنووری‮ ‬سرووشتیدا بڕوات‮. ‬بڕوام وایە تەنها‮ ‬ڕێكارێك بۆ گەڕانەوەی‮ ‬ئاسایش بۆ خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین سەربەخۆ بوونی‮ ‬شووناسە تایبەتەكانی‮ ‬وەك كوردستانە و لە دەرئەنجامدا گەیشتمە ئەو بڕوایەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆ هەڕەشە نییە بۆ سەر ئاسایشی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین بەڵكو بەپێچەوانەوە ئارامی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬پێوەیە‮. ‬

خەبات‮: ‬دەستپێكی‮ ‬كاری‮ ‬تۆ لەسەر كوردستان هاوكات بوو لەگەڵ ریفراندۆم لە كوردستان دیدگای‮ ‬جەنابتان لەم بارەوە چییە؟
ئێحسانی‮:‬‮ ‬كاتێك هاتمە سەر نووسین لەسەر بابەتی‮ ‬ریفراندۆم بە رێبەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وردبوومەوە‮. ‬پێم وابو ئەم بابەتە پڕۆسەیەكە و درەنگ‮ ‬یا زوو دەبێت بكرێ و نابێ هەڵەكان بە هەر نرخێك بێت،‮ ‬لە دەست نەدرێن‮. ‬لە دیدی‮ ‬من،‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1920‮ ‬هەر جارە و لە ژێر ناوێكی‮ ‬وەك ئۆتۆنۆمی،‮ ‬فیدڕاڵی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و گشتپرسیش‮ ‬یەكێكە لە قۆناغە درەوشاوەكانی‮ ‬ئەم پڕۆسەیە‮. ‬دەبێ بۆ گەیشتنە ئامانج بەمجۆرە بزاوت بكەن و دڵنیام ئەم پڕۆسەیە قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬دەچێتە پێش و دواجار سەر دەكەوێت‮. ‬لە‮ ‬ڕاستیدا كورد دەبێ بە دوای‮ ‬ناساندن و سەندنی‮ ‬مافیدا بێت و گشتپرسیش‮ ‬یەكێك لەو قۆناغانە بوو كە كورد بە سەركەوتوویی‮ ‬و ئازایانە بڕیان و بووە خاڵێكی‮ ‬وەرگەڕان لە مێژووی‮ ‬هاوچەرخی‮ ‬كوردستان و لە دیدی‮ ‬من هەنگاوێكی‮ ‬بەرەو سەركەوتن بوو كە لێكەوتەكانی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬ئەم كارە لە داهاتوودا وەدەر دەكەون‮.

خەبات‮: ‬باسی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬كوردستان لەسەر ئەفغانستانمان بۆ بكە‮. ‬
ئێحسانی‮:‬‮ ‬لێكەوتی‮ ‬گشتپرسی‮ ‬كوردستان لە وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬سێیەم و ناوچەكە بەتایبەتیش ئەفغانستان ئەرێنی‮ ‬بوو،‮ ‬هێز و ئیرادەی‮ ‬بەخشییە گرووپە نەتەوەیی‮ ‬و فەرهەنگییە ستەملێكراوەكان و بەتایبەتی‮ ‬بۆ كەمینەكانی‮ ‬ئەفغانستان زۆر گرنگ بوو و جۆرێك ئازایەتی‮ ‬و چاونەترسی‮ ‬دایە خەڵكی‮ ‬ستەمدیدە‮. ‬لە راستیدا ئەم گشتپرسیە جۆرێك بڵاوكردنەوەی‮ ‬كولتوری‮ ‬مافخوازیی‮ ‬هێنایە ناو شووناسە بنپێكراوەكانی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوین و بڕوابەخۆبوون و رۆحی‮ ‬خەباتكاری‮ ‬زەقكردەوە و هێزی‮ ‬دژە جیۆپۆڵۆتیكی‮ ‬لەم ناوچەیە خوڵقاند‮. ‬
خەبات‮: ‬وێنەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر پڕۆفایلی‮ ‬ئەكاونتی‮ ‬تۆڕەكانی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬جەنابتە لەمبارەوە بۆمان بدوێ‮. ‬

ئێحسانی‮:‬‮ ‬ئەم شتە سەیر نییە و زۆر ئاساییە وەك چۆن خەڵكی‮ ‬غەیرە هیندی‮ ‬وێنەی‮ ‬گاندی‮ ‬دادەنێن‮ ‬یان خەڵكی‮ ‬سپی‮ ‬پێست وێنەی‮ ‬مارتین لۆتەر كینگ دادەنێن،‮ ‬یان بڕوادارەكان وێنەی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬ئایینی‮ ‬دادەنێن،‮ ‬دەبێ كورد بزانێ كە خەڵكی‮ ‬غەیرە كوردیش كەسی‮ ‬وەك بارزانی‮ ‬دەكاتە نموونەی‮ ‬رەوشت و هزری‮ ‬خۆی‮. ‬پێش هەموو شتێك سەرۆك بارزانی‮ ‬بە تەنها تایبەت بە كورد نییە بەڵكو ئەو پشكی‮ ‬هەموو ئازادیخوازێكی‮ ‬جیهانە‮. ‬لە دیدی‮ ‬من كاك مەسعود تەنها‮ ‬ڕێبەرێك نییە و بەس،‮ ‬بەڵكو ئەو رێبازێكی‮ ‬هزری‮ ‬ئازادییە‮. ‬ئێمە لە مێژوودا كەم كەسمان هەن،‮ ‬كە گشت سەروەری‮ ‬و گشت مەرجێكیان تێدا بێت‮. ‬رێبەرانی‮ ‬دیارمان هەن،‮ ‬لە مێژوودا وەك مارتین لۆتەر كینك،‮ ‬گاندی،‮ ‬ماندێلا و كە ئەم مەرجانەیان تێدا بوو و بوونە شانازی‮ ‬مرۆڤایەتی‮. ‬لەناو كۆمەڵگای‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬ئێمەمانانیشدا كەسانی‮ ‬وەك حیكەمتیار‮ (‬كە دۆستی‮ ‬كورد بوو‮)‬،‮ ‬ئەحمەد شا مەسعود و مەزاری‮ ‬لە ئەفغانستان هەن،‮ ‬كە بوونە جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬خەباتگێڕانی‮ ‬ناوچەكە و خەڵكی‮ ‬بیانیشیان سەرسامی‮ ‬خۆیان كرد‮. ‬ئێستا لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناویندا من كەسی‮ ‬بەو هەموو سەروەریانەم نەدەناسی،‮ ‬بەڵام كە هەڵدرامە ناو كۆمەڵگای‮ ‬كوردی،‮ ‬بینیم كەسێكی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬مەزن هەیە بە ناوی‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬كە گشت بەهاكانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و خەباتگێڕی‮ ‬و ئازادیخوازیی‮ ‬لەناو ئەودا كۆبووەتەوە‮. ‬پێموایە رۆژێك دادێت كە لاوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تریش وێنەی‮ ‬ئەم پیاوە مەزنە لەسەر باسك و سینگی‮ ‬خۆیان نەقاڕی‮ ‬دەكەن‮. ‬ئەو منی‮ ‬سەرسام كرد‮. ‬خەڵكی‮ ‬وێنەی‮ ‬چێگواریان لە ژوورەكەیان هەڵدەواسی،‮ ‬من وێنەی‮ ‬سەرۆك بارزانیم هەڵدەواسی‮ ‬و وێنەی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬ئەوم لەسەر پڕۆفایلم دانا و بەم كارەش پەیامم بۆ خەڵك ئەوە بوو كە دەبێ لە چوارچێوەی‮ ‬ناسیۆنالیزمی‮ ‬تەسك بێینە دەرەوە و لە خۆرهەڵاتی‮ ‬ناویندا دەكرێ پەیڕەوی‮ ‬لە رێبەرێكی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬خۆمان بكەین و ویستم بە خەڵكی‮ ‬ئەفغانستان بڵێم،‮ ‬لەم نزیكانەی‮ ‬خۆمان كەسی‮ ‬بەرزی‮ ‬وەك سەرۆك بارزانی‮ ‬هەن،‮ ‬كە دەتوانین بیانكەینە ئاوێنەی‮ ‬خەبات،‮ ‬ئازادیخوازیی،‮ ‬چاكسازیی‮ ‬و‮ ‬یەكسانی،‮ ‬راستگۆیی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ بۆ وڵاتی‮ ‬خۆمان‮. ‬من ئارەزووم ئەوەیە زیارەتی‮ ‬ئەم سەرۆكە مەزنە بكەم و تاكو بتوانم شێوازی‮ ‬خەباتی‮ ‬ئەو بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬ئەفغانستان بگوازمەوە‮. ‬هەروەها ئەمجارە وێنەی‮ ‬خۆم لە خزمەتی‮ ‬ئەودا بخەمەڕوو‮. ‬

خەبات‮: ‬كوردەكان لە زانكۆی‮ ‬تاران بە بارزان ناوی‮ ‬تۆ دەبەن،‮ ‬تۆ دەڵێی‮ ‬چی؟
ئێحسانی‮:‬‮ ‬كوردە تێگەیشتووەكان دەیانزانی‮ ‬من عاشقی‮ ‬هزر و رێبازی‮ ‬بارزانیم،‮ ‬بۆیە بەم ناوە بانگیان دەكردم‮. ‬یەكەمجار هاورێكەم بە ناوی‮ ‬محەمەد كریمخان ئەو ناوەی‮ ‬لە من نا‮. ‬شانازی‮ ‬بەم ناوەوە دەكەم و لە فەیسبووكیش لەسەر ئەم بابەتە قسەی‮ ‬خۆم كردووە‮. ‬

من لە میوانیەك شیعری‮ ‬مەحمود دەروێشم لە وەڵامی‮ ‬سەلیم بەرەكات لە عەرەبییەوە وەرگێڕایە سەر فارسی‮ ‬كە چۆن باسی‮ ‬ستەمدیدەیی‮ ‬كورد و جوانی‮ ‬ئەوان و كولتووریان دەكات،‮ ‬گەیشتمە ئەو بڕوایەی‮ ‬كە مرۆڤ لەناو بازنەی‮ ‬شووناسێكی‮ ‬بەستراو و قەتیس نامێنێت و دەتوانێت ببێتە خاوەن شووناسی‮ ‬بەرفراوانی‮ ‬كەسی‮ ‬و تایبەتی‮ ‬خۆی‮. ‬من ئێستا كەسێكی‮ ‬بەربڵاوترم لە جاران لە‮ ‬ڕووی‮ ‬شووناسی‮ ‬تاكی‮ ‬و خۆم بە كوردێكی‮ ‬ئاگرین دەزانم و لەناو كەسایەتییە جیهانییەكانیشدا سەرسامم بە رەوشتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەرزی‮ ‬بارزانی،‮ ‬سەرسامم بە ئازادیی‮ ‬ژنانی‮ ‬كوردستان و سەرسامم بە فەرهەنگی‮ ‬ژینگەپارێزی‮ ‬كوردستان بەتایبەتی‮ ‬ناوچەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬بەرز‮. ‬

خەبات‮: ‬كوردستانت بینیوە؟
ئێحسانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬من تەنها بەشێكی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬كوردستانم بینیوە و تاكو مەریوان رۆییشتووم‮. ‬بەڕاستی‮ ‬دەتوانم بە بەهەشتی‮ ‬دابنێم‮. ‬خەڵكی‮ ‬كوردم بینی‮ ‬كە زۆر میواندۆست و ئارام بوون‮. ‬خواردنەكانیان زۆر بە تام بوون‮. ‬مۆسیقای‮ ‬كوردی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬ڕۆحم دەدوێت و گۆرانی‮ ‬كوردیم گوێ دەگرت و حەزم چووە دەنگی‮ ‬مەزهەر خالقی،‮ ‬رەزازی،‮ ‬حەسەن زیرەك و‮ ‬یەلدا عەباسی‮ ‬و عاشقی‮ ‬هەڵپەڕكێی‮ ‬كوردی‮ ‬بووم‮. ‬هەروەها حەز لە شیعری‮ ‬مامۆستا هێدی‮ ‬دەكەم و زیاتر شیعرە فارسییەكانی‮ ‬دەخوێنمەوە و بەڕاستی‮ ‬دەنگی‮ ‬هێدی‮ ‬لە شیعر خوێندنەوە زۆر خۆشە‮. ‬هەروەها لە هەمووی‮ ‬جوانتر لیباسەكانیان بوون‮. ‬جێگەی‮ ‬ئافەرین بوو كە كورد لەو هەموو هەوراز و نشێوە سەختانەدا توانیویەتی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬خۆی‮ ‬بپارێزێت و شووناس و سرووشتی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت‮.

خەبات‮: ‬دوا وتەتان چییە؟
ئێحسانی‮:‬‮ ‬كەریم‮ ‬یەڵدز لە كتێبی‮ ‬كورد لە عێراق دەڵێت‮: ‬كوردەكان جگە لە كوێستان دۆستێكی‮ ‬تریان نییە‮. ‬منیش دەڵێم كورد دۆستێكی‮ ‬دێرین و‮ ‬یەكگرتوویان بەناوی‮ ‬ئەفغانستان هەیە كە هاوبەشی‮ ‬نەژادی‮ ‬و كەلتوری‮ ‬یەكترن و دەتوانن ئەم هاوبەشییە بكەنە خاڵی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆیان و دۆستایەتی‮ ‬لەسەر ئەم بنەمایە بونیاد بنێن و وەك دۆستی‮ ‬مێژویی‮ ‬و هەمیشەیی‮ ‬بمێننەوە‮. ‬
هیوادارم ئەفغانستانییەكان لە رۆژێكی‮ ‬نەورۆزدا بە دەهۆڵ و زوڕنا و هەڵپەركێی‮ ‬كوردی‮ ‬لە شاری‮ ‬سەربەرزی‮ ‬هەولێر جەژنی‮ ‬نەورۆز پیرۆز بكەن و لە داهاتوودا سەفارەتی‮ ‬كوردستان لە كابۆڵ و سەفارەتی‮ ‬ئەفغانستانیش لە هەولێر ببینم‮. ‬دووبارە‮ ‬سوپاسی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەكەم‮.

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…