نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان و شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ نووسینگه‌كه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی رۆژ نووری شاوه‌یس كردووه‌، له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی وڵات و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌.
وه‌ك له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ دیداره‌كه‌ تاوتوێی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 كرا، له‌گه‌ڵ گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان، دووپات كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری له‌ دابه‌شكردنی داهات به‌سه‌ر رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به‌جۆرێك ده‌ستوور دادوه‌ر بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
وه‌ك دووپات كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار كرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و گرنگی ده‌ركردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی له‌ قۆناغی داهاتوودا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (1)ی ساڵی 2021ی تایبه‌ت به…