جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، حكومه‌تی ھەرێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێغی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانەی‌ له‌ سنووری بێلاڕووس گیریانخواردووه،‌ بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه‌، له‌ چه‌ند هەفتەی رابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی، و هه‌ندێك لایه‌ن ‌ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە ‌بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو راستییه‌كان ده‌ركه‌وتن، كه‌ ئەو پڕوپاگه‌ندانه‌ دوورن لە راستییەوە.

گوتیشی: حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و درێغی ناكات له‌ گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتیانەی‌ له‌ سنووری بێلاڕووس گیریانخواردووه،‌ بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.

جوتیار عادل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو لایەنانە دەکات، کە‌ هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…