ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٩/٢٧  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمى کوردستان، هەڵبژارنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، باسیان لێوە کرا.

 جێگرى سەرۆک پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە خاتوو ماری پارێ کرد له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانی بۆ کار و چالاكییه‌كانی دووپات کردەوە، هەروەها هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بە گرنگ وه‌سف كرد.

لای خۆیەوە خاتوو پارێ وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ كاركردنی له‌ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها بەرنامە و پلانی یەکێتیی ئەورووپای لە عیراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و هیوای خواست به‌ چاودێریی تیمه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوو له‌ عیراق به‌ڕێوه‌ بچێت.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…