ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/4/2021 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی كه‌ریم شه‌نگالی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێم، پێشوازی لە ئەندامانی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەویه‌كدا جێگری سه‌رۆك جیا له‌ باسكردنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی داعش، پشتگیریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و ‎سەرۆکایەتیی ھەرێمی كوردستانی بۆ پێشمەرگە دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌و چاكسازییانه‌دا كه‌ له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ ته‌ورێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ زیاتر و باشتر خزمەتکردنی پێشمەرگە له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا كرده‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…