خه‌بات: كارزان حەیدەر‮
میكلۆش سابۆ جێگری‮ ‬كونسوڵی‮ ‬گشتی‮ ‬هەنگاریا لە هەولێر كە ئێستا لەبری‮ ‬كونسوڵی‮ ‬گشتی‮ ‬كارەكانی‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بەڕێدەكات،‮ ‬ئاماژە بەوە دەكات كە سەردانەكەی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا دەنگدانەوەیەكی‮ ‬زۆر ئەرێنی‮ ‬هەبووە،‮ ‬لەگەڵ دەركەوتنی‮ ‬ئەنجامە گەورەكەی‮ ‬ڕیفراندۆمیش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا دووپاتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كردەوە كە مافی‮ ‬هەموو گەل و نەتەوەیەكە بڕیار لە چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬ئێستاش حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا هەمان‮ ‬ڕای‮ ‬هەیە.لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات میكلۆش سابۆ كاربەڕێكەری‮ ‬كونسوڵخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬هەنگاریا لە هەولێر لە بری‮ ‬كونسوڵی‮ ‬گشتی،‮ ‬باس لە‮ ‬ڕای‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬و سیاسەتەكانی‮ ‬دەكات بەرامبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮.

خەبات‮: ‬سەردانەكەی‮ ‬ئەو دواییەی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬چۆن دەبینن ؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬ئەو سەردانەی‮ ‬بەڕێز بارزانی‮ ‬دەنگۆیەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬هەبوو،‮ ‬ئێمە پشتیوانی‮ ‬ئەو هەنگاوانە دەكەین هەروەك پێشتریش هانی‮ ‬هەولێر و بەغدامان داوە بە دیالۆگ كێشەكانیان چارەسەر بكەن‮.

خەبات‮: ‬لەو‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬دوایی‮ ‬سوپاسالاری‮ ‬هەنگاریا لە هەولێر بوو،‮ ‬دەكرێ بزانین كە پشتیوانیەكانی‮ ‬هەنگاریا بۆ پێشمەرگە و خەڵكی‮ ‬كوردستان بەردەوام دەبێ؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬سوپاسالاری‮ ‬هەنگاریا بۆ هەولێر،‮ ‬جەخت كردنەوە بوو لە بەردەوامی‮ ‬هاوكاریە سەربازیەكانی‮ ‬هەنگاریا بۆ پێشمەرگەو هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هاوكات بەسەركردنەوەی‮ ‬ئەو سەرباز و‮ ‬ڕاوێژكارانەی‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشەوە لە هەرێمی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بینیوە لە شەڕی‮ ‬تیرۆر،‮ ‬دڵخۆشین بەوەی‮ ‬كە توانیومانە لە فێرگەی‮ ‬ئەتروش بە زیاتر لە‮ ‬180‮ ‬سەرباز و‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬وڵاتەكەمان،‮ ‬زانیاری‮ ‬زۆر سوود بەخش بە پێشمەرگە بدەین و‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬باشیان پێ بكەین،‮ ‬دیمەنی‮ ‬ئەو فێرگەیە سوپاسالار و شاندی‮ ‬یاوەری‮ ‬دڵخۆشكرد،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا بڕیاری‮ ‬داوە ساڵانە پێنج پێشمەرگەی‮ ‬برینداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش لە وڵاتەكەی‮ ‬چارەسەر بكات‮.

خەبات‮: ‬تێڕوانینتان لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان و خەڵكەكەی‮ ‬چۆنە؟
میكلۆش سابۆ‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ناوچەیەكی‮ ‬زۆر ئارامە و خەڵكەكەی‮ ‬زۆر باشن،‮ ‬هەمیشە حەز بە هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬ئەوانی‮ ‬دیكە دەكەن،‮ ‬هەر دیمانەیەكی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬بكەم،‮ ‬هەر بەو‮ ‬ڕاستگۆییە باسی‮ ‬ئارامی‮ ‬كوردستان و باشی‮ ‬خەڵكەكەی‮ ‬دەكەم‮.‬

خەبات‮: ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەرفەتی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬بۆ كۆمپانیا بیانیەكان‮ ‬ڕەخساندووە،‮ ‬هەنگاریا چۆن سوودی‮ ‬لەو دەرفەتە وەرگرتووە ؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬هەرچەند بەر لە كردنەوەی‮ ‬كونسوڵخانە لە ساڵی‮ ‬2014؟ یەكێ لە گەورەترین كۆمپانیاكانی‮ ‬هەنگاریا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو بۆ كاری‮ ‬وەبەرهێنان،‮ ‬بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین كۆمپانیاكانی‮ ‬هەنگاریا بێنینە كوردستان بۆ كاری‮ ‬وەبەرهێنان و كۆمپانیاكانی‮ ‬كوردستانیش ببەینە هەنگاریا بۆ كاركردن،‮ ‬كوردستان هەرێمێكی‮ ‬ئارامە و ئابووریەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە دەمانەوێ خاوەن كار و وەبەرهێنەرانی‮ ‬هەنگاریا بێنە هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەچاوی‮ ‬خۆیان ئەو‮ ‬ڕەوشە ئارام و باشە ببینن لێرە،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬میدیا بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬باسی‮ ‬لە‮ ‬ڕەوشی‮ ‬نا ئارامی‮ ‬عێراق و كوردستان كردووە و ئەو وێنەیە كە لای‮ ‬هەر كەسێك دروستبووە لە وڵاتەكەم،‮ ‬هەوڵ و كاتی‮ ‬دەوێ بۆ ئەوەی‮ ‬ڕاست بكرێتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا‮ ‬یەكێ لە كۆمپانیا باشەكانی‮ ‬هەنگاریا كۆمپانیایەكی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬شیر و حەوزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ماسی‮ ‬لە دەورووبەری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر دروستكردووە.

خەبات‮: ‬دەرفەتی‮ ‬خوێندنتان بۆ قوتابیانی‮ ‬كوردستان لە هەنگاریا‮ ‬ڕەخساندووە ؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬ساڵانە هەنگاریا‮ ‬100‮ ‬كورسی‮ ‬خوێندن بە عێراق دەدات،‮ ‬لەو‮ ‬100‮ ‬كورسیەش‮ ‬30‮ ‬كورسی‮ ‬بۆ قوتابیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە قوتابیانی‮ ‬كوردستان ساڵانە ناتوانن ئەو‮ ‬30‮ ‬كورسیە پڕ‮ ‬بكەنەوە بەهۆی‮ ‬بە هەڵە پێشكەشكردن،‮ ‬بۆیە دەمانەوێ سەردانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەین و زانیاری‮ ‬دروستیان بدەینێ لەسەر شێوازی‮ ‬پێشكەشكردن بۆ وەدەستهێنانی‮ ‬ئەو‮ ‬30‮ ‬كورسیەی‮ ‬خوێندن،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا دەرفەتێكمان داوە بۆ كەمە نەتەوەكان و مەسیحیەكانی‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان كە چەندی‮ ‬بیانەوێ دەتوانن پێشكەشی‮ ‬بكەن،‮ ‬ئەوەش سیاسەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەنگاریایە لەپێناو ئەوەی‮ ‬ئاوارەو پەنابەرەكان لە وڵاتی‮ ‬خۆیان بمێننەوە‮.

خەبات‮: ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬پێكهاتەو نەتەوەو ئایینەكان لە كوردستان چۆن دەبینن ؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پێشەنگ بووە لە ناوچەكە بۆ لەخۆگرتنی‮ ‬هەمووان بە جیاوازی‮ ‬ئایین و نەتەوەو پێكهاتە،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا سوپاسی‮ ‬كوردستان دەكات كە هەمیشە داكۆكی‮ ‬لە مافی‮ ‬كەمە نەتەوەكان كردووەو هاوكاری‮ ‬كردوون،‮ ‬هەرچەند بوونی‮ ‬ئەو هەموو ئاوارە زۆرە بووە بارێكی‮ ‬قورس و زەحمەت بەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام پاراستنی‮ ‬دیمەنی‮ ‬پێكەوە ژیان،‮ ‬ئەو وڵاتەی‮ ‬جوانتر كردووە‮.

خەبات‮: ‬چیتان كردووە بۆ هاوكاری‮ ‬كردنی‮ ‬كوردستان لە بار قورسیەكی‮ ‬وەها؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬كێشەی‮ ‬ئاوارەو پەنابەران زۆر گەورە لە كوردستان و ئەوروپاش،‮ ‬هەندێ لە حكوومەتەكانی‮ ‬ئەوروپا پێیان باشە كۆچ بمێنێتەوەو‮ ‬ڕێگری‮ ‬لە كۆچ نەكرێ،‮ ‬بەڵام لە دەرهاوێشتە خراپەكانی‮ ‬كۆچ ناپرسنەوە‮. ‬سیاسەتی‮ ‬هەنگاریا جیایە،‮ ‬ئێمە كۆچ بە پڕ‮ ‬مەترسی‮ ‬دەزانین،‮ ‬بۆیە لە كوردستان چەند كلێسایەكمان نۆژەن كردۆتەوەو هاوكاری‮ ‬دارایی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬نەخۆشخانەیەك دەكەین،‮ ‬لەپێناو ئەوەی‮ ‬هانی‮ ‬هاونیشتیمانیان بدەین لە وڵاتەكەی‮ ‬خۆیان بمێننەوەو كۆچ نەكەن‮.

خەبات‮: ‬پرۆژەی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬هێلێكی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬لەنێوان هەولێر و بۆدابست بە گرنگ نازانن لەپێناو لێك بەستنەوەی‮ ‬هەنگاریا و كوردستان ؟
میكلۆش سابۆ‮: ‬ئێمە پشتیوانی‮ ‬هەر كۆمپانیایەكی‮ ‬فڕۆكەوانی‮ ‬دەكەین ئەگەر بیانەوێ ئەو پردە ئاسمانیە دروست بكەن كە پێشتر كۆمپانیای‮ ‬زاگرۆس دروستی‮ ‬كردبوو،‮ ‬هەوڵی‮ ‬خۆشمان دەخەینە گەڕ‮ ‬لەپێناو ئەوەی‮ ‬گەشتیارانی‮ ‬هەنگاریا بێنە هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پێچەوانەشەوە،‮ ‬هەرچەند خەڵكی‮ ‬كوردستان و هەنگاریاش ئێستا هێلی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬نێوان هەولێر و ڤیەننا بەكاردێنن بۆ گەشتەكانیان،‮ ‬بەڵام ئەو هێلە نەوەك هەر بۆ گەشتیاری،‮ ‬بەڵكو بۆ كاری‮ ‬بزنس لەنێوان هەولێر و بۆدابست گرنگە‮. ‬

خەبات‮: ‬ڕای‮ ‬هەنگاریا چی‮ ‬بوو لەسەر‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بۆ سەربەخۆیی؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا‮ ‬ڕای‮ ‬وایە هەر نەتەوەیەك مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬هەبێ، بەڵام ئەو دەوڵەتە كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەسەر وڵاتانی‮ ‬دیكە نەبێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەنجامە گەورەكەی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬كوردستانیش كە بەدەستهات،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەنگاریا هانی‮ ‬هەردوولایدا لە هەرێمی‮ ‬و كوردستان و عێراق كە دەست بە دانوستان بكەن بۆ ئەوەی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بگەنە لێك تێگەیشتن،‮ ‬هەر نەتەوەیەكیش مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬داوای‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات‮.

خەبات‮: ‬كەمپینەكانی‮ ‬هەڵبژاردنتان لە هەردوو هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان چۆن بینی؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو زانیاریانەی‮ ‬كە بەر لە هاتنم بۆ كوردستان هەمبوو،‮ ‬كەمپینەكان زۆر بە باشی‮ ‬بەڕێوەچوون،‮ ‬كوردستان هەنگاوێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬نا بەرەو دیموكراسی‮ ‬بوونی‮ ‬زیاتر‮. ‬

خەبات‮: ‬باشترین حوكمڕانی‮ ‬چۆنە؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬ئەو حكوومەتەی‮ ‬دیموكراسیەت فەراهەم دەكات.

خەبات‮: ‬كە گەڕایتەوە هەنگاریا لەگەڵ خەڵكی‮ ‬وڵاتەكەت چۆن باسی‮ ‬كوردستان دەكەی‮ ‬؟
میكلۆش سابۆ‮:‬‮ ‬هەرچەند دوو مانگم ماوە بۆ كاركردن لە كوردستان،‮ ‬بەڵام كە گەڕامەوە دووبارە بیر لەوە دەكەمەوە كارێكم لە كوردستان دەست بكەوێتەوەو بگەڕێمەوە ئێرە،‮ ‬هیوادارم پەیوەندیەكانی‮ ‬نێوان كوردستان و وڵاتەكەم بەردەوام بێ،‮ ‬چونكە كوردستان هەنگاو بۆ بەرەو پێشەوەچوونی‮ ‬زیاتر دەنێت،‮ ‬كە گەڕامەوە بە خەڵكی‮ ‬وڵاتەكەم دەڵێم ئەو كوردستانە دەچێتە پێشەوە و پرۆسەی‮ ‬ئاوەدانی‮ ‬تێیدا هەمیشە بەردەوامە،‮ ‬كونسوڵی‮ ‬پێشووتریش پێی‮ ‬گوتم كوردستان زۆر خۆشەو ئاڵای‮ ‬ئێمەو ئەوان زۆر لەیەك دەچێ،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان تەنها‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬ناوەڕاستی‮ ‬زیاترە،‮ ‬بەو مانایەی‮ ‬ئێمە زۆر لە‮ ‬یەكترەوە نزیكین‮.

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…