جۆ بایدن ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای سوێندخواردنی یاسایی لە میانی ئاھەنگی دەستبەكاربوونی وەك 46ەمیین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە واشنتنی پایتەخت وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

ئەمە خوارەوە گرنگترین قسەكانی بایدنن:

– بایدن: ئەمڕۆ ئاھەنگ بە سەرۆكەوتنی كاندێك لە ھەڵبژاردنەكان ناگێڕین، بەڵكو بە سەروەری  و گوێدانە ویستی گەل.

–  بایدن: دوا لە ئەمەریكاییەكان دەكەم یەكگرتوو بن لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ھاوبەشەكان لەوانەش پەتای كۆرۆنا و توندڕەوی.

– بایدن پێویستە لەسەرمان رووبەڕووی سەكەوتنی داخوازكارانی باڵانژادی سپی پێستی و تیرۆری ناوخۆی ببینەوە.

– بایدن: بە قۆناغێكی نا سەقامگیردا دەڕۆین و یەكگرتنیش تاكە رێگایە بۆ بەرەو پێش چوون.

– بایدن بەلاپەڕەكە وەلا بنێین و ناكۆكییەكان دەرباز بكەین و گوێ لە یەكتر بگرین.

بایدن: دەبێت ویلایەتە یەكگرتووەكان لەمەی ئێستا باشتر بێت.

بایدن: دەبێت ھەر ئەمەریكاییەك پابەند بێت بەبەرگریكردن لە راستی و شكستھێنانی درۆییەكان.

بایدن: سەرۆكەكانی پێشوومان ھەوڵیان درۆكان بقۆزنەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات.

بایدن: دەكەوینە نێو خراپترین  قۆناغی پەتای كۆرۆنا و دەبێت وەك دەوڵەت سیاسەت بخرێتە لاوە لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسی ڤایرۆس.

بایدن: دەبێت جیاوازییەكان نەبنە ھۆكاری دابەشبوون و بەڵێن دەدەم سەرۆكی ھەمووان بم

بایدن: ئەمەریكا ھاوبەشی خۆ بۆ بەرەنگابوونەوەی ئاڵەنگارییە نوێیەكان دەگەڕێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەندییكردن لەگەڵ جیھاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هە…