گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەشبینن لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەکە نەنێرن، بژارەی دیکەیان هەیە.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندوه‌ :  حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەشکردنی مووچە. گەشبینین لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت”.
گوتەبێژی حکومەت باسیشی لەوە کرد “ئەگەر 320 ملیار دینارەکە نەهات بۆ دابەشکردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی رێککەوتن دەبێت لە عێراقەوە مووچەی چوار مانگی دیکەمان بۆ رەوانەبکرێت”.
لە کۆبوونەوەی 12/11/2020ی پەرلەمانی عێراقدا لایەنە شیعە و سووننەکان بێ کورد پرۆژەیاسای کورتهێنانی دارایی 2020یان پەسندکرد، کە بە یاسای قەرز ناسراوە و ناردنی پارەش لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان مەرجدار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی شەوی 2021/2/15 هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی هە…