بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( 1 ڕۆژ تا 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی 29/11/2020 دەست پێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووه‌، به‌ مەبەستی پاراستنی تەندروستی نەوەکانی داهاتوو، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان  ( 1 ڕۆژ تاوەکو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت  لەنێو شاری هەولێر لە ڕێگەی تیمی گەڕۆکەکان  لەنێۆ گەڕەکانی شاری هەولێر بۆ ئەم مەبەستە (۲۷۲)تیم بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە، شایەنی باسە دەسپێکی هەڵمەتەکە لە ٢٠٢٠/١١/٢٩ ئەنجام دەدرێت و پێنج ڕۆژی کار بەدەوام دەبێت.

بۆ زیاتر ئاگاداربوونی هاونیشتیمانیان لەم هەڵمەتە بڵاوکراوەی ڕێنمایی بۆ بەشداریپێکردنی منداڵانیان لە ڕێگەی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر و هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی بڵاوکراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “…