وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێک بڵاویکردەوە، دوو هەزار و 458 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 863 کەسی دیکەش چاکبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 90 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە 14 کەسیان دانیشتووی بەغدان، 10 کەسیان دانیشتووی سلێمانین و 9 کەسیان دانیشتووی کەربەلان.

بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ 104 هەزار و 711 کەس بەرزبووەوە، لەو ژمارەیەش 71 هەزار و 268 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 212 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شد و فه‌رمانده‌یه‌ك و ده‌ چه‌كداری حه‌شد كوژران

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌م چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی فره‌وانیان…