رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، هۆشداریی دەداتە دانیشتووانی وڵاتانی ئەوروپا.

رێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: به‌هۆی سستیی پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی پێکوتە له‌لایەن هاووڵاتیانی ئه‌وروپاوە، لە وەرزی زستانی داهاتوو كۆرۆنا لەو وڵاتانە زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هەروەها رایگه‌یاندووە: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ وه‌رزی زستاندا لە وڵاتانی ئەوروپا، زیاتر له‌ 500 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاتانە گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

ئەو رێکخراوە هۆشداریی داوە لەوەی ئەگەر پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن خەڵکی ئەوروپاوە بەم شێوەیە بڕوات، کارەساتێکی گەورە لەبەردەم وڵاتانی ئەوروپا دایە و ئەو کیشوەرە دووبارە دەبێتەوە پێگەی پەتای کۆرۆنا.

بابه‌تی تر

خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌…