نی ڕووچی
حیزبی شیوعی چینی حزبێكی خاوەن بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی و نموونەییە. لە گەشتی سەدساڵەیدا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، هەمیشە دروشمی ئاشتی هەڵگرتووە و هەرگیز نەشڵەژاوە. لەژێر ڕابەرایەتی حیزبی شیوعی چینی، چین هەمیشە دوای سیاسەتێكی دەرەوەی سەربەخۆ بووە لەسەر بنەمای ئاشتی و بە بەردەوامی پابەندی پێنج بنەماكەی پێكەوەژیان بە ئاشتیانە بووە. لە سەردەمی نوێدا، كۆمیونیستە چینیەكان بە نوێنەرایەتی سەرۆك شی جینپینگ پێشنیاری بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهتووەیكی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتیان كردووە، كە تیایدا دەستنیشانی ئاڕاستەی گەشەسەندنی جیهانیان كردووە. لە هەمان كاتدا، حیزبی شیوعی چینی هەوڵی جۆرێك لە پەیوەندی نوێ دەدات لەگەڵ حیزبە جیهانیەكان، كە لەم جۆرە پەیوەندیە نوێیە هەوڵی بنچینەیەكی هاوبەش دەدات لەگەڵ پارێزگاریكردن لە جیاوازیەكان و ڕێزگرتن و فێربوونی هاوبەش.

یەكەم: پێنج بنەماكەی پێكەوەژیان بە ئاشتیانە
لە سەرەتاكانی ساڵی 1953، ژاو ئینلای، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی چینی ئەوكات، بۆ یەكەم جار پێشنیاری پێنج بنەماكەی پێكەوەژیان بە ئاشتیانەی كرد. پێنج بنەماكان بریتین لە ڕێزگرتنی هاوبەش بۆ سەروەری و ئاشتی خاك و دەستدرێژی نەكردن لە یەكتر و دەست تێوەرنەدان لە كاروباری یەكتر، كاروباری ناوخۆیی و یەكسانی و سوودمەندبوونی هاوبەش و پێكەوەژیانی ئاشتیانە. ئەم بنەمایانە سیستەمی كۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژیاكان تێدەپەڕێنێت، و پارێزگاری لە یەكسانی سەروەری لە هەموو وڵاتان دەكات و دەستبەرداربوونە لە یاسای دارستان و ڕەتكردنەوەی باڵادەستی و سیاسەتی هێزە. هەر بۆیەش بە شێوەیەكی بەرفراوان لە لایەن ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و بەڵگەكانەوە ئەم سیاسەتە لەخۆدەگیرێت،و بە شێوەیەیكی بەرفراوانیش لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتگیری دەكرێت. زیاد لەمەش، چین بەڵێنێكی فەرمی بە جیهان داوە كە هەرگیز هەوڵی باڵادەستی و فراوانبوون نادات.
لە ساڵی هەشتاكان، چەندین نوێكاری و گۆڕانكاری نوێ لە بارودۆخی نێودەوڵەتی ڕوویدا.جیهانگەری ئابووری بە شێوەیەكی قوڵ پەرەیسەند،و هێواش هێواش دیاردەی فرە جەمسەرگەری سیاسی دەركەوت. دێنگ شیاو پینگ، ڕابەری نەوەی دووەمی حیزبی شیوعی چینی شتێكی گرینگی بۆ دەركەوت كە بریتی بوو لەوەی ( ئاشتی و گەشەسەندن دوو بابەتی ئەم سەردەمەن). بە حیزبی شیوعی چینی ڕأگەیاند كە جیهان پێویستی بە ئاشتییە، و خەڵك پێویستیان بە هەماهەنگییە و وڵاتان پێویستیان بە گەشەسەندنە و كۆمەڵگا پێویستی بە پێشكەوتنە. لەسەر بنەمای ئەم ڕوونكردنەوەیە، دبلۆماسیەتی چینی بەردەوام بوو لە دەستگرتن بە سیاسەتی دەرەوەی سەربەخۆ بۆ ئاشتی و پێنج بنەماكەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و پەرەپێدان بە پەیوەندیەكان لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان، و پێكهێنانی ژینگەیەكی گونجاوی دەرەكی بۆ سیاسەتی چاكسازی و كرانەوە و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی نێودەوڵەتی باش و یەكسان و گونجاو.

دووەم: بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتوویەكی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی
دوای چوونە نێو سەدەیەكی نوێوە، لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێك ئەم جیهانە دەگۆڕێت، و دیمەنی نێودەوڵەتی بە خێرایی پەرەدەسەنێت. لە كاتی ئێستادا، كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە قۆناغی گەشەسەندن و گۆڕانكاری و چاكسازی مەزندا تێدەپەڕێت، ئەمەش واتە ئەو گۆڕانكارییە مەزنەی كە لە ماوەی سەدەیكدا نەمانبینیوە. لە لایەك، جیهانگیری ئابووری بەرەوپێشدەچێت، و پەرەپێدانی شۆڕشی تەكنەلۆژی نوێ و چاكسازی قوڵی پیشەسازی و دووبارە پێكهێنانەوەی سیستەمی حوكمكردنی جیهانی. بەڵام هێشتا ئاشتی و گەشەسەندن وەكو دوو بابەتی سەردەم دەمێننەوە، و هەماهەنگی دوولایەنە بووە بە ئاڕاستەیەك بۆ هەموو وڵاتەكان. لە لایەكی تر، جەمسەرگەری لە گەشەسەندنی جیهانیی زۆر توندە و باشببوونەوەی بارودۆخی ئابووری جیهانی زۆر لاوازە و باڵادەستی و سیاسەتی هێز هێشتا بوونیان هەیە، پارێزەریی و یەكلایەنی و دژە جیهانگیری و هۆزایەتی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە لەگەڵ بەردەوامی عەقڵیەتی جەنگی سارد. كێشەكانی جەنگ و هێرشە تیرۆرستیەكان و برسیەتی و پەتا و قەیرانی پەنابەران و كێشەكانی كەشوهەوا یەك لەدوا یەك بەردەوام لە زیادبوونن. ئادەمیزاد بەرەو كوێ دەڕوات؟ چۆن پێویستە ڕێگای گەشەسەندنی تەندروست بەردەوام بێت؟ كۆمیونیستە چینیەكان كە بە شێوەیەكی سەرەكی سكرتێری گشتی بەڕێز شی جینپینگ نوێنەرایەتیان دەكات، لە بیركردنەوەیەكی قوڵدان.

سكرتێری گشتی شی جینپینگ زیاتر گرینگی بە گەشەپێدانی مرۆیی و داهاتووی جیهان دەدا، و چەندین تێگەیشتن و پلانی چینی دەربارەی بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەشی پێشنیاركرد. بەهای بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەش بریتییە لەوەی كە ئاشتیەكی بەردەوام و ئاسایشی جیهانی و خۆشگوزەرانی هاوبەش و كرانەوە و لێبووردەیی و پاكی و جوانییەكی بێ كۆتا لەخۆدەگرێت. ئەمەش واتە ئاشتی بەبێ جەنگ، گەشەسەندن بەبێ هەژاری، و هەماهەنگی بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە، و بردنەوە بەبێ دۆڕاندن. بەڕێز شی جینپینگ زۆر بە ڕوونی ئاماژەی بەو چوار بەرەنگارییە كرد كە لەپێش كۆمەڵگای نێودەوڵەتییە: لاوازی لە حوكمدان، لاوازی لە باوەڕ، لاوازی لە ئاشتی، و لاوازی لە گەشەسەندن. هەروەها پێشنیاری ئەوەی كرد كە پێویستە ئەم چوار كەموكورتیە لەسەر بنەمای یەكسانی و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و هاوكاری و سوودمەندبوونی هاوبەش چارەسەربكرێت. ئەم تێگەیشتنە كە بە ئامانجێكی گشتی دیبلۆماسیەتی چین دادەنرێت لە سەردەمی نوێدا، هەمیشە ڕابەرایەتیمان دەكات بەرەو ڕێگایەك بۆ پارێزگاریكردن لە ئاشتی جیهانی و بەهێزكردنی گەشەسەندنی هاوبەش. ئەمەش لە نێو دەستووری حیزبی شیوعی چینی و دەستووری نەتەوەیی چیندا نووسراوەتەوە، بۆ ئەوەی ببێت بە خواستێكی هاوبەش بۆ هەموو چینییەك. ئەم تێگەیشتنەش ڕەنگدانەوەی هیوای باش و بنەمای هاوبەشی مرۆڤایەتیە و هەر بۆیەش لە بەڵگەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نووسراوەتەوە.

سێیەم: پراکتیکی مەزنی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی
سکرتێری گشتی شی جینپینگ ئاماژەی بەوەدا : هەموو شتێک کە دەیکەین بریتییە لە گەڕان بەدوای بەختەوەریدا بۆ گەل و داوای نوێبوونەوەی لاوانی نەتەوەكەمان دەکەین ، و بەدوای یەکخستنێكی مەزنی جیهانین . کۆمۆنیستەکانی چین چەمکی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتیان هێنایە كایەوە و هەروەها ئەم چەمکەیان بە شێوەیەكی کرداری پەیڕەو کرد . دەستپێشخەری ” پشتێنە و ڕێگا ” کە لەلایەن چینەوە پێشنیار کراوە ، مەشقێکی زۆر نایابە . هەر لە مانگی کانونی دووەمی 2021 ەوە چین 205 بەڵگەنامەی هەماهەنگی لەگەڵ 171 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی واژۆكردووە بۆ ئەوەی بەیەكەوە و بە شێوەیەكی هاوبەش ” پشتێنە و ڕێگا ” دروست بکەن، لە ساڵی 2013 تاوەكو ساڵی 2019 کۆی گشتی بەهای کەڵەکەبووی بازرگانی کاڵاکان لە نێوان چین و وڵاتاندا بە درێژایی ڕێگای “پشتێنە و ڕێگا” 7,8 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکرد،و وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وڵاتان بەدرێژایی ڕێگاکە 110 ملیار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕکرد، كە ئەمەش بە شێوەیەکی کاریگەر بنیاتنانی ژێرخان و پەرەپێدانی وزە و دامەزراندن و بژێوی خەڵکی وڵاتانی لە سەر ڕێگاکە بەرزکردەوە ، ئەمەش وا لە چین و ئابووری جیهان دەکات کە شان بە شانی یەك پێشبکەون و ببوژێنەوە.

لە ماوەی سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19 و كە ئێستاش بەردەوامە، گرینگی چەمکی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی سەلمێندرا. لە ژێر سەرکردایەتی بەهێزی حیزبی شیوعی چینی دا ، چین لەماوەی سێ مانگدا پەتاکەی كۆنتڕۆڵكرد و دەستی یارمەتی بۆ جیهان درێژكرد . تاوەكو ئێستا چین یارمەتی ماددی بە مەبەستی جەنگان دژ بە پەتای پێشکەش بە زیاتر لە 150 وڵات و 7 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە ، یارمەتی دابینكردنی ڤاكسینی پێشكەش بە 88 وڵات و 4 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە و زیاتر لە 300 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی بەخشیووە و زیاتر لە 220 ملیار دەمامك و 3.2 ملیار جلوبەرگی پارێزگار و 1 ملیار کیتی تاقیکردنەوەی كۆڕۆنای بۆ جیهان دابین کردووە . 36 تیمی پسپۆڕانی پزیشکی نێردراون بۆ 34 وڵاتی پێویست . هەروەها چین 3 ملیار دۆلاری ئەمریکی وەک یارمەتی نێودەوڵەتی لە 3 ساڵی داهاتوودا دابین دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی جەنگی دژە پەتای وڵاتانی تازە گەشەسەندوو و باشبوونەوەی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی . ئەمەش بەتەواوی بەرپرسیارێتی حیزبی شیوعی چینی بەرجەستە دەکات لە پەیڕەوكردنی چەمکی كۆمەڵگایەكی خاوەن داهاتووی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی.

چوارەم: پەیوەندییەکانی نێوان حیزبی شیوعی چینی و حیزبە جیهانییەکان
وەکو حیزبێكی خاوەن دەسەڵات ، حیزبی شیوعی چینی ، جگە لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەکی نەتەوەیی چین ، هەروەها چالاکانە بەشداری ئاڵوگۆڕەكان دەكات لەگەڵ حیزبە جیهانییە سیاسییەکاندا، حیزبی شیوعی چینی سنوور بۆ ئایدیۆلۆژیاکان ناکێشێ، جیاوازی بە هێز و قەبارە ناکات، مۆدێلی دەرەکی “هاوردە” ناکات و مۆدێلی چینی “هەناردە” ناکات، بەڵکو هەماهەنگیەکی یەکسان دەکات لەگەڵ هەموو ئەو حیزبە سیاسیانەی کە ئامادەن لەگەڵ حیزبی شیوعی چینی کارلێک بکەن، بەم شێوەیەش پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان بەهێزدەكات. هەر لە کاتی چاکسازی و کرانەوە ، حیزبی شیوعی چینی زیاتر چوار بنەمای پەیوەندی نێوان حیزبەكانی پێشكەشكرد ، کە بریتی بوون لە ” سەربەخۆیی ، یەکسانی تەواو ، ڕێزگرتنی هاوبەش ، دەستتێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی یەکتر” . دوای چوونە ناو سەردەمی نوێ ، دووبارە جۆرێکی نوێی لە پەیوەندی نێوان حیزبەكان پێشنیار کرد کە بەدوای زەمینەی هاوبەشدا دەگەڕێت لەگەڵ پاراستنی جیاوازیەكان و ڕێزگرتن و فێربوونی هاوبەش . تاوەكو ئێستا، حیزبی شیوعی چینی چەندین شێوەی جۆراوجۆری پەیوەندی لەگەڵ زیاتر لە 600 حیزب و ڕێکخراوی سیاسی لە زیاتر لە 160 وڵات و ناوچەی جیهاندا دامەزراندووە ، کە تۆڕێکی هاوبەشی گشتگیر و فرە ئاست و سێ ڕەهەندی جیهانیی پێک هێناوە.

حیزبی شیوعی چینی گرنگیەكی زۆر دەدات بە پەرەپێدانی پەیوەندیەكان لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. پەیوەندی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و حیزبی شیوعی کوردستان و حیزبی کرێکاران و زەحمەتکێشان و چەند حیزبی تر دروست کردووە . دۆستایەتییەکی مێژوویی هەیە لەگەڵ هەندێکیاندا. بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چینی و کۆنسوڵگەری گشتی چین لە هەولێر هەمیشە کادیرەکانیان بانگهێشت دەکەن بۆ سەردانكردنی چین یاخود بەشداریكردن لە خولەكانی ڕاهێنان لە چین . هەروەها جێگری وەزیری بەشی نێودەوڵەتی کۆمیتەی ناوەندی لی جون، لە ساڵی 2019دا سەركردایەتی شاندێکی كرد بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان. ئاڵوگۆڕەکانی نێوان هەردوولا زیاتر و زیاتر لێك نزیک دەبێتەوە و بواری هەماهەنگی بەرفراوان تر دەبێت بەبێ وەستان لە كاتی پەتاكەشدا. من لەو باوەڕەدام کە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەردوولامان بەو هەوڵ و کۆششە هاوبەشانەی کە لە ئاستی ئاڵوگۆڕی نێوان لایەنەکاندا دراون، بە شێوەیەکی بەردەوام پێش دەکەوێت.

كۆنسوڵی گشتی كۆماری میللی چینی لە هەولێر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئینتەر گرێبەستێكی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتدەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:– یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی…