ماڵپەڕی Worldometerبڵاویكردەوە كە تا ئێستا، ١٠٦ ملیۆن و سێ هەزار و ٥٨٥ كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئامارەكان دەڵێن، تاوەكو ئێستا دوو ملیۆن و ٣١١ هەزار و یەك كەس لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە و ٧٧ ملیۆن و ٦٤٢ هەزار و ٩٩٧ تووشبوویش لە ڤایرۆسەكە، چاكبوونەتەوە.

ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، كۆرۆنا بەتوندترین شێوە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە جۆرێك تا ئێستا ٢٧ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار و ٣٢٤ حاڵەتی تووشبوون بەو پەتایە لەو وڵاتە تۆماركراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە لەدوای ئەمریكا وڵاتی هندستان لە پلەی دووەم دێت بۆ رێژەی توشبوون بە پەتاكە بە تۆماركردنی ١٠ ملیۆن و ٨١٥ هەزار و ٢٢ توشبوو.

بە تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٤٤٩ هەزار و ٨٨ حاڵەت بەڕازیل لە ریزبەندی سێیەمدا دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…