خەبات: رۆشنا عەلی:- وانەی دارشتن كێشەی زۆربەی قوتابیانە ،بەتایبەتی لە هەردوو وانەی عەرەبی كوردی زۆر جار قوتابی بۆ دەسكەوتنی دارشتنێكی عەرەبی یان كوردی كێشەی بۆ دروست دەبێت و نازانێت بە چ شێوازێك بە دەستی بخات زۆر جاریش پەنا ئەباتە بەر بابەتێك كە چەند ناونیشانێكەو یەك تێكستی هەیە كە هی یەك قوتابیەو كەسێك بۆی نوسیوەو هەموویان هەر ئەوە ئەزبەر ئەكەن ،زۆر جاریش هەر مامۆستا ئەبێت بینوسێت و قوتابیان ئەزبەری بكەن كە ئەمەش هیچ بنەمایەكی فێر بوونی تێدا نامێنێت ، بۆئینگلیزیش زۆر كەم بە قوتابی دەدرێت ،پرسیارەكە ئەوەیە ئایا وەك بابەتێك بە قوتابی دەدرێت و نمرەی لەسەرە پێویست نییە وانەیەكی تایبەت بە دارشتن هەبێت بۆ هەر بابەتێك لە بابەنەكانی زمان؟ ئایا بوونی لە رووی فێربوونی زمانەكەوە كاریگەری باشی نابێت و لە چ قۆناغێك پێویستە هەبێت ؟ لەم بارەیەوەراپۆرتیكمان ئامادە كردووە.

*سەرەتا دەربارەی ئەوەی كە ئایا تاچەند وانەیەكی دارشتن بۆ ئەم قۆناغە گرنگە كە بەگشتی ئایتی قوتابی لەو روەوە لاوازە،وانەكە فێری بنەماكانی نوسینی بكات و قوتابی خۆی بینوسێت نەك كەسێكی تر؟ مامۆستا ئەژدەر كەریم مامۆستا لە قوتابخانەی یارمەندی بنەرەتی و پەیمانگای وەرزشی ناحكومی لەمبارەیەوە گوتی:كێشەی نووسینی قوتابی و ئاست لاوازی،بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە،بۆ بێباكی قوتابی بەرانبەر خوێندن ، چونكە ئاستی قوتابی لە ئێستادا،ئەوەندە لاوازە تەماحی هیچی لێ ناكرێت.بەڵام گرانی داڕشتن،نا گەڕێتەوە بۆ خودی بابەتەكە،چونكە گرنگیدان،بە داڕشتن ئاستی قوتابی و فەرهەنگی فراوان دەكات.ئەگەر هەر لەم ساتەوە قوتابی گرنگی بدات،بە نووسینی داڕشتن ،ئەوە بزانە نووسین و فەرهەنگی بەهێز دەكات.لەبەر ئەوە گەڕان بە دوایی زانیاریدا لەم ئاستەدا جێگەی دڵخۆشییە.بۆیە هەر چەندە گرانە پێویستە لەبەر چاوی بگرین.

دەربارەی ئەوەشی كە ئایا ئەگەر وانەیەك وەك پاشكۆ دابنرێت بۆ زمانی عەرەبی كێشەی پرۆگرام تەواوكردن دروست دەكات ئەو مامۆستایە وتی : بە بۆچوونی من هیچ كێشە دروست ناكات. چونكە ئەمیش كەلێنێك لە كەلێنەكان پڕدەكاتەوە،لەبەر ئەوە بە تەواوكەری پرۆگرامەكان دادەنرێت.

*دەربارەی ئەوەی ئایا بوونی وانەیەكی دارشتن بۆ بابەتی ئینگلیزی لە چ قۆناغێكەوە باشەو كاریگەری لەسەر فێربوونی قوتابی دەبێت مامۆستا ئاوارە مەعروف مامۆستای ئینگلیزی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ئامادەیی رەنگینی كچان بۆ خەبات گوتی : باشترین كات بۆ نوسینی داڕشتن لە پۆلی حەوتەوە دەبێت قوتابی ڕابهێنرێت بە نوسین و دروستكردنی ڕستەی سادە پاشان لە هەشت و نۆ بۆ دروستكردنی ڕستەی زیاتر وئاڵۆزتر تا دەبێتە پاراگراف، پاشان لە پۆلی دەوە كە بەشێكمان هەیە بە ناوی یونت تاسك دەبێت بەبەكارهێنانی مەرجەكانی خاڵبەندی قوتابی فێربكەین داڕشتن بنوسێت كە لە هەر سێ قۆناغەكەی ئامادەیی هەیە.

*دەربارەی ئەوەی كە ئایا چ كاریگەرییەكی لەسەر فێر بوونی زمانی دووەم هەیە مامۆستا ئاوارە گوتی : پایەیەكی گرنگی فێربوونی هەر زمانێك نوسینە، كە نوسینیش لە پیتەوە دەست پێ دەكات تا نوسینی پەرتوكێك، چونكە چەند پیتێك پێكەوە ووشەیەكە و چەند ووشەیەك پێكەوە گرێیەكە و چەند گرێیەك پێكەوە ڕستەیەكە و چەند ڕستەیەك پێكەوە پاراگرافێكە وچەند پاراگرافێك پێكەوە داڕشتنێكە و چەند داڕشتنێك پێكەوە پەرتوكێكە. بۆیە لە داهاتووشدا كاتێك قوتابی قۆناغی ئامادەیی تەواودەكات و دەچێتە هەر كۆلیج و بەشێك كە خوێندن بە ئینگلیزی بێت تیایدا، پێویستی بە نوسینی ڕاپۆرت و لێكۆڵینەوە هەیە، بۆیە ئەوەش پێویستی بەوەیە قوتابی فێركرابێت كە چۆن بتوانێت بە شێوەیەكی ئەكادیمی داڕشتنی جوان و ووتەی جوان بنوسێت بە بەكارهێنانی مەرجە ڕێزمانیەكان وخاڵبەندی لە نوسینەكەیەدا.

*بەردەوام باس لەوە دەكرێت قوتابی كێشەی نوسینی تێكستی هەیە و لە پڕۆگرامەكانیش ئەم نوسینە كەمە كە قوتابی هەم بیربكاتەوە هەم بنوسێت ئایا وانەیەكی لەم جۆرە كەهەفتانە جارێك بخوێنرێت ئەو كێشەیە چارەسەر دەكات؟ لەمبارەیەوە مامۆستا ئاوارە وتی : هەرخۆی بەشێكی گرنگی وانەی ئینگلیزی و بەتایبەتی ئامادەیی بریتیە لە نووسین و دەبێت مامۆستایان گرنگی تەواوی پێ بدەن. بەڵام یەك گرفتی بچوكمان هەیە ئەویش ئەوەیە تاقیكردنەوەی گشتی پۆلی دوانزە نوسینی تێدانەماوە و هەمووی هەڵبژاردنە، هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە زۆر دڵنیایی دەدات بە مامۆستایانی بەڕێز كە دەبێت تاقیكردنەوەی نیوەی وەرز واتە بیستەكەو كۆتایی وەرز واتە شەستەكە نیو بەنیو نوسین و هەڵبژاردن بێت، بەڵام بەداخەوە بەشێك لە مامۆستایانی بەڕێز ئەم فەرمانە پشتگوێ دەخەن و وەكو خۆی جێبەجێی ناكەن بە بیانووی ئەوەی بەكالۆری هەمووی هەڵبژاردنە. تا ئەم حاڵەتە وای كردوە كاریگەری نەرێی لەسەر مامۆستایانی دە و یانزەش كردوە و ئەوانیشی سارد كردۆتەوە لە گرنگیدان بە نووسین. كە هیوادارم ڕۆڵی نوسین بەتایبەتی پسپۆری خۆم كە ئینگلیزیە دووبارە بگێڕینەوە. سەرپەرشتیارانی بەڕێز و بەڕێوبەری قوتابخانەكان بە ووردی بەدواداچوون بۆ ئەمە بكەن.

*مامۆستا تارا ئەحمەد سەرپەرشتیاری پەروەردەیی پسپۆری زمانی عەرەبی دەربارەی ئەوەی كە ئایا بوونی وانەی دارشتن وەك پاشكۆ بۆ زمانی عەرەبی تاچەند كاریگەرییەكی باشتری بۆ فێربوونی زمانەكە لای قوتابی هەیە گوتی: وانەی داڕشتن لقێكی گەورەی زمانی عەرەبیە یاخود ئەتوانین بڵێن هەموو لقەكانی زمانی عەرەبی لە خزمەت داڕشتن دایە خوێندكار فێری زمانی عەرەبی دەكرێت لە پێناو نوسینی داڕشتن یاخود دوودێڕ بۆ باس كردنی هەر بابە تێك وە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت گەر وەك چالاكی ناو پۆل بە خوێندكارو قوتابی بكرێت.

*دەربارەی ئەوەشی كە ئایا تاچەند كێشە بۆ پرۆگرامەكە دروست دەكات ئەو سەرپەرشتیارە گوتی :لە ئێستادا ئێمە داڕشتنی زارەكی و نووسینمان هەیە كەقوتابی ڕادەهێنێت زۆرترین بە شداری بكات و وشەی جیاواز لەوانەی خوێندویەتی بەكار بهێنێت بە زارەكی و نوسین كە لەناو پڕۆگرامی زمانی عەرەبی هەیە بۆ هەموو قۆناغەكان.

*دەربارەی ئەوەشی بۆچی قوتابی دوای سیش بۆ چوار ساڵ لە خوێندنی زمانێك ناتوانێت دارشتنێك بنوسێت مامۆستا تارا گوتی: لە ئێستادا ئەوە لە پڕۆگرامی خوێندن چە سەپێنراوە كە داڕشتن لە پۆلدا خوێندكاروقوتابی بینوسێت وەبۆی دەست نیشان نەكرێت بۆ تاقی كردنەوەكان ئەوەش كەوتۆتە سەر پابە ند بوونی مامۆستایان بەو ڕێنماییانەی باسكراوە كە ئەمەش پێدانی ڕێنمایی و بە دواداچوونی سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی عەرەبی دەوێت كە بەداخەوە لە ئێستادا سەردانی سەرپەرشتیاری پسپۆڕی نەماوە.

*دەربارەی ئەوەی وانەی دارشتن و بیركردنەوە لە نوسینی تێكستێك تاچەند كاریگەری هەیە لەسەر وانەكان بە گشتی و فێربوونی هەرسێ زمانەكە بە تایبەتی ؟ لەمبارەیەوە مامۆستا حاجی تەحسین بۆ خەبات گوتی : بەدڵنیایی كاریگەری باشی دەبێت لە هەر سێ زمانەكەدا ، ئەگەر سەیری قوتابی ئەمڕۆ بكەیت خوێندن تەواو دەكات بەڵام ناتوانێت داڕشتن و ئاخاوتنێكی سەرەتایی لەزمانەكاندا بكات بەتایبەتیش لە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی . بەڵام بوونی وانەیەكی داڕشتن واتە شۆڕبوونەوە و تێگەیشتن بۆ ناو ناخ و ناوەڕۆكی زمانەكان بەتێگەیشتنێكی باشتر.

*دەربارەی ئەوەی تاچەند وانەیەكی دارشتن قوتابی لە دەرخكرنێكی نا تەندروست دوور ئەخاتەوەو فێری پشت بەخۆبەستنی دەكات؟ مامۆستا حاجی تەحسین گوتی : لە پڕۆگرام دانراوە مەبەست لێی ئەوەیە قوتابیانمان فێری دەربڕین و نووسین و تێگەیشتن بكات جا تكا دەكەم مامۆستا بەڕێزەكان وەك ئەركی ماڵەوە نەدرێتە بە قوتابی ، چونكە نازانم هیچ بنووسم لای قوتابیان بەهانە نیە با دوو درێری كورت بە دەستخەت و بیری و هۆشی خۆیان بنووسن بە هاوكاری مامۆستای زمانەكان زۆر باشترە لەوەی كە لاپەڕەیەك بە خەڵكی تر بنووسن و وەك هۆنراوە لەبەری بكەن.

بەگشتی قوتابی ئێستا پەیڕەوی خوێندنی بەبەغا دەكرێت لە قوتابخانەكاندا بەتایبەتیش لە قۆناغی بنەڕەتی واتا قسەكردنێكی بێ تێگەیشتن ، ئەمیش هۆكاری زۆرە ، بەڕای من داڕشتن گەوهەری زمانە ، ئەو قوتابیانەی داڕشتنێكی واتادار دەنووسن بەدڵنیایی چەند پەرتوكێك و چەند چیرۆكێكی دەرەوەی قوتابخانەیان خۆیندۆتەوە كاریگەری باشیان هەیە لەسەر ئاخاوتن و قسەكردنی جوان و دەڕبڕینی كێشەكانین بە جوانترین شێوە ، بۆیە دیاریكردنی تەنها وانەیەكی دارشتن لەهەرسێ زمانەكانی خوێندن كاریگەری باشی دەبێت.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…