بەڕێوەبەریی نەخۆشخانەی جمهوریی سلێمانی دەڵێ شەپۆڵی چوارەمی کۆڕۆنا لەبەر دەرگای سلێمانییە.

د.داهات حەوێزی، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە: “دوای ئەوەی بۆ ماوەی ۲ مانگ ژمارەی نەخۆشی کۆڕۆنا کەمبووەوە و قاوشەکانی کۆڕۆنا چۆڵ بوون، ئێستا دەستمان کردەوە بە پاککردنەوە و تەعقیمکردنی قاوشەکان وەک ئامادەکاری بۆ شەپۆڵی تازەی کۆڕۆنا کە پێشبینی دەکەین دوای دوو هەفتەی تر دەست پێبکاتەوە”.

دەشڵێ: “تاکە ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی ڤاکسینە، ئەوانەی پێش ٦ مانگ دوو ژەمە ڤاکسینیان وەرگرتوە ئەتوانن ژەمی سێیەم وەرگرن”.

ئەو پزیشکە هۆشداریشی دەدات: “بەداخەوە دۆخی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی زۆر خراپە، ئەگەر بە زوویی کێشەی دابین کردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی چارەسەر نەکرێت دوور نییە تووشی کارەساتی گەورە بین”

بابه‌تی تر

ئەم رێگایانەی هەرێمی کوردستان کرانەوە

رێگاکانی مەرزی کێلێ و شێنێ و زەڵێ و چەند رێگایەکی دەڤەری راپەڕین کە بەهۆی بەفربارینەوە داخ…