عەبدالرزاق مشیر گۆران، بەڕێوەبەرى ئۆفیسی هەولێر بۆ هەڵبژاردنەکانى عێڕاق به‌ کوردستان تى ڤی ڕاگه‌یاند: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سەردانى بنکەکانى تۆمارى دەنگ دەران بکەن بۆ دروست کردنى کارتى دەنگ دان و قەوارە سیاسیەکانیش بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

بەڕێوەبەرى ئۆفیسی هەولێر بۆ هەڵبژاردنەکانى عێڕاق گوتى: لەکاتى ئێستادا ئێمە خەریکى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگ دەرانین کە بۆ ماوەى یەک مانگ ئەم پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت،کە لە 2/1/2021 تاوەکو2/2/2021 دەبێت.

هاوکات ئەم پرۆسەیە خۆی لەوە دەگریتەوە کە هەر هاولاتیەکی عێڕاقی بە تایبەت بۆ ئەوانەى سنوورى پاریزگاى هەولێرن و فۆرمى خۆراکیان هەولێرە و دەنگ دانیشیان لە هەولێرە ، بۆیان هەیە سەردانى بنکەکانى تۆمار بکەن بەتایبەت ئەوانەى کە کارتى دەنگ دانیان نییە تاوەکو کارتى دەنگ دان وەربگرن.

گوتیشی: وە لە کاتى ئیستاشدا سێ تۆمارى نوێ داخلی پڕۆسەکە دەبن و دەتوانن بۆ ئەمساڵى دەنگ دان دەنگ بدەن ، ئەوانیش لە دایک بوانى 2001 و 2002 و2003 وە دەبێت ئەوانەش سەردانى بنکەکانى دەنگ دان بکەن تاوەکو بایۆمەتریان لێ وەربگیرێت و پاشان ئێمەش کارتى دەنگ دانیان بۆ درووست دەکەین.

 بەریوەبەرى ئۆفیسی هەولیر بۆ هەڵبژاردنەکانى عێڕاق گوتیشی لە کاتى ئێستادا دەست کراوە بە تۆمارى قەوارە سیاسیەکان و هاوپەیمانیە سیاسیەکان کە لە 9 ی مانگەوە دەستى پێ کردووە تاوەکو 16 ى مانگ بەردەوام دەبێت هاوکات داواشی لە قەوارە سیاسەکان کرد کە سەردانى ئۆفیسى نیشتیمانى لە بەغدا بکەن و رینمایە تازەکان وەر بگرن و لیست و ناوو کوتلەکانیان لەویش تۆمار بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکارییەکانی ژاپۆن دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/4/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە نیکیهیر…