خەبات/عەلی بانیشاری
بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە دابەشكردنی غاز بكرێتە كۆبۆن. ئەندازیار بەختیار عەبدوڵڵا پشدەری ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات تا كۆبۆن چاپ دەكرێت و دابەش دەكرێت چەند هەفتەیەكی دەوێت، ئەو كاتیش كێشەی غاز نامێنێت. دەشڵێت: لە مانگی 3 دا كێشەی نەبوونی غازی ماڵان كۆتایی دێت. بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر بە (خەبات)ـی راگەیاند: تا 15 رۆژی دیكە كێشەی كەمی غازی ماڵان چارەسەر دەبێت. گوتیشی: لە سەنتەری شاری هەولێر دابەشكردنی غاز لە رێگەی بریكارە فەرمییەكان و بەپشتگیری ئەنجوومەنی گەڕەكەكان دەبێت و لە قەزا و ناحیەكانیش لە رێگەی یەكە ئیدارییەكانەوە دابەش دەكرێت. جەختی لەوەش كردووە نرخی بتڵێك غازی ماڵان وەكو رابردوو بە 7500 دینار دابەش دەكرێت و زیاد نەكراوە. بەختیار عەبدوڵڵا پشدەری دەشڵێت: نەبوونی غاز بۆ ماوەی چەند رۆژێك بۆشاییەكی گەورەی دروستكردووە و بەیەكجار ئەو بۆشاییە پڕ نابێتەوە. هەروەها ئەوەشی گوت: نەبوونی نەوت و كارەبای پێویست وایكردووە هاووڵاتیان زیاتر روو لە كڕینی غاز بكەن، ئەمەش خواستی لەسەر غاز زیاد كردووە. ئاماژەی بەوەشدا ئەگەر رۆژانە غازی پێویست بگاتە دەستیان لە ماوەی یەك هەفتەدا دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە. ناوبراو باسی لەوەشكرد بۆ كەمكردنەوەی ئەو بۆشاییەی لە غازی ماڵاندا دروستبووە لەگەڵ پارێزگای هەولێر رێگەیان بە خەڵكی داوە لە دەرەوەی هەولێر غاز بهێنن. بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر دەشڵێت: لە دەوروبەری موسڵ و كەركوكەوە غاز دەهێنرێت بۆ شاری هەولێر، چونكە لەو ناوچانە كێشەی كەمی غاز نییە. بەختیار عەبدوڵڵا پێی وایە ئەگەر دادپەروەری لە دابەشكردنی غاز هەبێت، غازی كوردستان بەشی سەرجەم دانیشتووانی هەرێم دەكات. پێشتر پێشەوا هەورامانی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەبات)ـی گوتبوو: حكوومەتی هەرێم ئەو گەرەنتییەی وەرگرتووە كە غازی ماڵان بە 7500 بدرێت بە خەڵكی و زیاد نەكرێت. پێنج شەممەی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر شێخ بەكر سدیق، خاوەنی كۆمپانیای سوورگاز گوتی: بریكارەكانی غاز بەهەمان نرخی پێشوو غاز بە هاونیشتمانیان دەفرۆشن.
-
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ دهستبهكا… -
سهرۆكی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له بایدن دهكات
نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له تویتێكدا پیرۆزبایی دهسبهكاربوونی بایدن و ه… -
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵووم کۆبانێ: هاوخەمتانین
ئێوارهى ئهمڕۆ چوارشهممه، 20/1/2021 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، …
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
با هەموومان پاڵپشتی پلان و بەرنامەی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین
زیرەك ڕواندزی لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات، …