خەبات: پەریهان عومەر:– بەهار عوسمان لە دایکبوی 1989لە سلێمانی لە بواری سینەما ئیش دەکات و وەک پێشکەشکاریش ئیشی کردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ خەبات وەڵامی چەند پرسیارێکی ئێمەی دایەوە.

* ئایا ئەو کارەی تۆ دەیکەی بۆت قورس نیە وەک ئافرەتێک؟
بە دڵنیاییەوە لە هەر بوارێکا کە ژن ئیش‌ بکات بۆ پیاویش وایە بەس زیاتر ژن دەبێ بەسەر ناخۆشی زۆرا تێپەر ببێت منیش وەک هەر ئافرەتێک ناخۆشی زۆر هاتۆتە سەر ڕێگام، ئافرەت دەبێت خۆی خۆی ڕەنگ بکات، ڕەنگی ئەخلاق لە دەست خۆتایە پچیتە ناو گێژاوی هەڵە من باوڕم هەیە کاتێک شەرەفی خۆتت پاراست کەس ناتوانێت تووشت بکات، ژن بوونی خۆم پاراستووە.

* ئایا تا ئێستا چەند کارت بۆ دراما و سینەماکردووە؟
من دەمێکە ئیش دەکەم یەکەم ئیشم فیلمی سینەمایی بوو بە ناوی ئازاری من، وەک ئەکتەر ڕۆڵم بینیووە، لە تەمەنی ‌‌١٧ساڵی شانۆکار بووم لە سنە، سەقز، بانە، خەڵاتی باشترین ئەکتەریم هێناوە، لە 7ی فیلمی درێژ، 14 دراما، 15 کورتەفیلم، 10 شانۆ.

* جگە لە بواری سینەما بە چ کارێکی دیکە سەرقاڵن؟
جگە لە بواری سینەما بە هیچ کارێکی دیکە سەرقاڵ نیم، دەمەوێت لە ڕێگای هونەری سینەما دەنگی وڵاتەکەم، بە هەموو جیهان بگەیەنم، لەبەرنامەم دایە فیلمێکی سینەمایی دروست بکەم، بەم نزیکانە وەک پڕۆژەیەک کاری بۆ دەکەم.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…