خەبات: رۆشنا عەلی:- لە چاوپێكەتنێكی تایبەت بە رۆژنامەی خەبات دلێر عەبدوڵا بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر دەربارەی كردنەوەی باخچەكان ئاماژەی بەوەدا كە تا ئێستا لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا رێگای بە كردنەوەی باخچەكان نەداوەو ئەوانیش پێشنیاریان كردووە مامۆستایانی باخچەكان بە فەرمانێكی كاتی بگوازرێنەوە بۆ قوتابخانانەكان لەمبارەیەوە بەرێوەبەری پەروەدەی ناوەندی هەولێر بۆ خەبات وتی : تا ئێستا بریاری لیژنەی باڵای كۆرۆنا ئەوەیە باخچەكان بە داخراوی بمێننەوە پێشنیارمانكردووە ئەگەر باخچەكان هەر بەداخراوی بمێننەوە دەتوانین سوود لە مامۆستای باخچەكان وەربگرین و گواستنەوەی كاتیان بۆ بكەین تەنها بۆ ئەمساڵ بۆ ئەو قوتابخانانەی كە نزیكن لە باخچەكان بۆئەوەی لەبری ئەوەی ئێمە پەنا بۆ كۆمەلێك وانە بێژ ببەین دەكرێت سوود لەو مامۆستایانە وەربگرین كە كۆمەڵێك پسپۆری بەسوودی تێدایە چاوەرێی بریاری وەزارەتین ئەگەر رێگامان پێبدات ئێمە ئەو پێشنیارە جێبەجیدەكەین.

*دەربارەی ئەوەشی كە ئایا هەر پێشنیارە یان كاری لەسەر كراوە؟ دلێر عەبدوڵا وتی: كارمان لەسەر كردووە وەك دەستنیشانكردنی شوێنەكان و پسپۆرییەكان بەپێی پێویستی قوتابخانەكان، بەڵام ته‌نها فەرمانمان بۆ دەرنەكردووە چاوەرێی رەزامەندی وەزارەتین.

*هەر لەوچاوپێكەوتنە دەربارەی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەپێی دوایین داتاكان و ئەو قوتابخانانەی داخراون ئەو بەرێوەبەرە وتی: لە سنوری پەروەدەی ناوەندی هەولێر هیچ حاڵەتێكی داخستنی تەواوی قوتابخانەمان نەبووە تەنها قوتابخانەی مەولەوی نەبێت كە بۆ ماوەی یەك ڕۆژ داخرا تا پشكنینی مامۆستاكان دەرچوو دەواممان راگرت و قوتابخانەكەمان رشاند رۆژی دواتر دەوام ئاسایی بۆوە، دواین داتای كۆرۆنا هەشت مامۆستاو پێنچ قوتابی و دوو فەرمانبەر بووە واتە 15 حاڵەت هەبووە لەسەرجەم سنوری پەروەردەی ناوەند، خۆشبەختانە حاڵەتەكان كەمن ئێمە لە قوتابخانەكان بەدواداچوونێكی جدی دەكەین بۆ جێبەجێكردنی ڕێكارەكان و رۆژانە لە رێگای تیمی قوتابخانەو تیمی تەندروستی كەلەگەڵ پەروەردە تیمی هاوبەشیان هەیە لە ریگای سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و ئێمەش خۆمان بەرپرسانی پەروەردە جەنابی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر رۆژانە بەدواداچوون بۆ قوتابخانەكان دەكەین بۆ جێبەجێكردنی تەواوی رێنماییەكان و رێكارە تەندروستییەكان.

*دەربارەی وانەبێژانیش چەند وانە بێژی نوێتان دەوێت بۆ ئەمساڵ ئایا پلانتان داناوە یان ژمارەی پێشكەشكارانی سنوری پەروەدەكە دەكەنە بنەما ؟ بەرێوەبەری پەروەدەی ناوەندی هەولێر وتی : وانەبێژەكان ئێمە بە پێی بریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كۆمەلێك بریارو رێنمایی بۆ ناردوین یەكێك لە بریارەكان ئەوەیە ئەوانەی پارساڵ وانەبێژ بوون بۆیان نوێ‌ دەكەینەوە بەپێی پێویستی و پسپۆری قوتابخانەكان لەرێگای پەروەردەی گشتی ، ئەو شوێنانەی دی كە پێویستمانە دەرچووی كۆلێژەكان داواكاری پێشكەش دەكەن و ئێمە لیژنەی تایبەتمان بۆ داناوە بەپێی پسپۆری و پێویستی قوتابخانەكان بۆ ئەو شوێنانە دایاندەنێین و ناویان بەرز دەكەینەوە بۆ پەروەردەی گشتی ئەوان بریار وایە بەپێی كۆنمرە ریز بەندییان پێبدەن ، ساڵی رابردوو 530 وانە بێژمان هەبووە پێشبینی دەكەین رێژەكە كەمتر بێتەوە بە هۆی ڕێكخستنی میلاك و هەوڵدەدەین رێژەی وانە بێژی رێكبخەینەوە و بەپێی پلانێكی تایبەت بۆ ئەوەی بتوانین سودیان لێ‌ ببینین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەرکەوتووە؟

د. سامان سۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ وە، واتە پاش دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە هەند…