بەرپرسی لقی 23ی قەرەچوخی پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکاتەوە، هێرشکرابێتە سەر ناوچەی پارتی لە مەخموور و رایدەگەیەنێت ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردبووەوە، كە گوایە بە ھاوەن ھێرشكراوەتە سەر ناوچەی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام بەرپرسی لقی پارتی لەو سنوورە هەواڵەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێ، هیچ هاوەنێک ئاراستەی بارەگای ناوچەی پارتی نەکراوە.

كرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی 23ی قەرەچوخی پارتی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و بەهیچ شێوەیەک ھێرش نەكراوەتە سەر بارەگای ناوچەی مەخمووری پارتی.

بابه‌تی تر

بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ر

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 47 دادوه‌ری نوێی بۆ دادگاكانی …