خەبات: هاوار مورتکەیی:- لەلێدوانێكدا بێنزیما ئەوەی ئاشكرا كرد كە خەون بە بردنەوەی باڵۆن دۆرەوە دەبێنێت و خۆیشی بە شایستە دەزانێت.

ماوەیەكە لێرە و لەوێ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید و بەشێك لە ئەستێرەكانی تۆپی پێ لەوانیش ( زیدان، رۆناڵدۆ و رۆبێرتۆ كارلۆس) كەریم بێنزیما بە شایستەی بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین دەزانن.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان گوتی”خەون بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونیەوە دەبینم ، ئێستا بیری لێدەكەمەوە و پێم وانیە زۆر دوور بم لێیەوە”.

لە چەند ساڵی رابردوودا و بەتایبەتیش لەمشاڵدا كەریم وەك سەركردە و هێرشبەری سەرەرم لەگەڵ ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی فەڕەنسا ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و لەییستادا لە پێشەوەی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیایە.

بابه‌تی تر

ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

نی ڕووچی  لە ڕۆژانی ٨ بۆ ١١ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ , شەشەهەمین کۆبوونەوەی گشتی ١٩یەمین لێژنە…