بەمەبەستی دروستکردنی کۆدەنگی لە نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق سبەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا کۆدەبنەوە.

د. ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانى عێراق  رایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە 9ى کانوونى دووم،پەرلەمانى عێراق یەکەم کۆبوونەوەى خۆى ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021، کە بە گەورەترین بودجە دادەندرێت لە دواى ساڵى 2004،گرنگە سەرجەم فراکسیۆن و پەرلەمانتارانى کورد لە بەغدا یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بۆ پاراستنى مافە داراییەکانی هاووڵاتیانى هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەى ئەو رێژەیەى کە بۆ کوردستان داندراوە وەکو خۆى تێپەڕێندرێت”.

راشیگەیاند: “بۆ دروستکردنى بەرەیەکى یەکگرتووى یەکدەنگ،بڕیارە سبەی لە بەغدا کۆبوونەوەیەکى هاوبەشى فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەنجام بدەین، بۆ ئەوەى بتوانین شایستە داراییەکانى کوردستان مسۆگەر بکەین بەپێى ئەو رێککەوتنەى لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە”.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد” سەرجەم برگە و ماددەکانى پڕۆژە یاساى بودجە ئەگەر گۆڕانکارییان هەیە، بۆیە گرنگە ئێمە بە یەکڕیزى پارێزگارى لە پشکى هەرێمى کوردستان بکەین و نەهێڵین دەستکارى ماددەکانى 10 و 11 بکرێت، کە تایبەتە بە پشکى هەرێمی کوردستان و بە 12،67 % دیاری کراوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ بایدن ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ستبه‌كا…