ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە و بەشیر حەداد رایگەیاند، كازمی دەیەوێت بۆ ناردنی 320 ملیار دیناری ھەرێمی كوردستان كۆدەنگییەك دروست بكات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان24 راگەیاندوه‌ : “ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووینەوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە لەبارەی نەناردنی ئەو بڕە پارەیە بوو كە وەك شایستەی دارایی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە بەغداوە بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێردرێت، كە ئێستا مانگی پێنج و شەش و حەوت و دە نەنێردراوە، ھەروەھا باسمان لە شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كرد، كازمی دانی بەوەدانا كە زوڵم لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت گوتی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ ھەرێمی كوردستانی دەنێرین زۆر كەمترە لە مافی خۆیان، پێویستە زیاتری بكەین، بەڵام ھەندێك كەس لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان ئاستەنگ بۆ ئەمە دروست دەكەن، لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە تائێستا بۆ ھەرێمی كوردستان نەنێردراوە”.

بەشیر حەداد، جەختیكردەوە: “كازمی دەیەوێت كۆدەنگییەك دروست بكات، بۆ ناردنی 320 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی دواتر ئەو بابەتە لە دژی بەكارنەھێندرێت”.

سەبارەت بە كێشەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان كە تائێستا پارەی سێ ساڵی گەنمیان لەلایەن حكومەتی عێراق پێنەدراوە، بەشیر حەداد گوتی: “كازمی لە پێش ئێمە تەلەفۆنی بۆ ھەردوو وەزیری دارایی و بازرگانی كرد، گوتی: ” ده‌بێت لەم چەند رۆژەدا كێشەكە چارەسەر بكرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شد و فه‌رمانده‌یه‌ك و ده‌ چه‌كداری حه‌شد كوژران

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌م چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی فره‌وانیان…