خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- مردنی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا هەمووانی نیگەران كرد و لێرەو لەوێ هەركەسەو لای خۆیەوە ماتەمینی راگەیاند، ئەو كە یاریزانێكی دەگمەن ولێهاتوو بوو، لەهەمان كاتیش پرسە و رێورەسمەكەی نموونەیەكی جوانی خۆشەویستی بۆ ئەم ئەفسانەیەی تۆپی پێی ئەرژەنتین، بەڵام لەهەمووی گرنگتر و هەر لەگەرمەی پرسەكەیدا ئەندامانی خێزانەكەی مارادۆنا هاتنە دەنگ و تۆمەتی پشتگوێی دەزگاكانی تەندرووستی ریۆدی جانیرۆیان تاوانبار كرد بەوەی وەك پێویست نەهاتنە دەنگ بۆ رزگاركردنی گیانی ئەو یاریزانە.
ئاژانسی فرانس پرێس كە لەگەڵ یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكەی مارادۆنا قسەیان كردووە، دەركەوتووە كە سەرپێچی و ئیهمالی لە دەزگای تەندرووستی ئەو وڵاتەوە هەبووە، ئەندامی خێزانەكەی مارادۆنا كە ناوی ئاشكرا نەكراوە بەو ئاژانسەی راگەیاندووە كە كاتێك ماتیاس مۆرلای پارێزەر و هاوڕێی نزیكی مارادۆنا پێیانی گووتووە كە ئەمبۆلانسەكەی پەیوەندی پێكراوە بۆ ئەوەی مارادۆنا بگەیننە نەخۆشخانە زۆر دواكەوتووە و بەگوێرەی لێدوانی ئەو پارێزەرەش ئەو ئەمبۆلانسە نیو كاتژمێری پێچووە تا گەیشتۆتە ماڵی مارادۆنا، ئێستا خانەوادەی مارادۆنا داوا دەكەن بزانن هۆكاری ئەو درەنگ گكەیشتنە چی بووە و بۆ ئەمەش داوای لێكۆڵینەویە بەپەلە دەكەن.
-
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سەد و بیست و سێیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین ڕۆژ… -
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌رێمی كوردستان بوونی نییه
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی… -
977 كه‌سی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆڕۆنابوون و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: له24 كاتژمێری رابردوودا977 كه‌سی د…
لێدوانێك بنووسه
بابه‌تی تر
ئیسلامی سیاسی و دادپەروەری و ئازادی و دیموکراسی
د.ســامان سـۆرانی هەرچەند بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستیمان بە دووبارە داڕشتنەوەی بەرنا…