سەلام عەبدوڵڵا

وا جارێكی دیكه‌ تیرۆریستانی داعش، به‌سوودوه‌رگرتن له‌و بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ی ده‌كه‌وێته‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ جۆراوجۆره‌كانی حكوومه‌تی عێراقی، له‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی (140)، به‌تایبه‌تی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێرشێكی له‌ شه‌وی 27 له‌سه‌ر 28 كرده‌ سه‌ر ره‌بایه‌ی پێشمه‌رگه‌ و له‌مه‌ودواش به‌دانانی بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه‌ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانیان سپارد و تیرۆریستانی داعشیش تاوانێكی تریان خسته‌سه‌ر تاوانه‌كانیان دژ به‌ گه‌لی كورد.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ له‌ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بكه‌ین كه‌ بۆ ناهێڵن ئه‌و ناوچانه‌ پێشمه‌رگه‌ی تێدابێت و وه‌كو پێشووتر بیپارێزن و نه‌هێڵن پاشماوه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌دا كاری تیرۆریستی تێدا ئه‌نجام بده‌ن؟
ئایا ئه‌مه‌ خۆی كارئاسانی نییه‌ بۆ تیرۆریستان كه‌ رۆژانه‌ زیان به‌ خه‌ڵك و ناوچه‌كه‌ بگه‌یه‌نن و به‌خێراییش له‌به‌رچاو ون بن كه‌ مرۆڤ ناچاره‌ گومانی ئه‌وه‌ بكات كه‌ ئه‌م كارانه‌یان به‌ چاوپۆشینی هێزه‌كانی سوپا بێت، له‌و ناوچانه‌، گه‌ر مرۆڤ نه‌ڵێت به‌ هاوكاریی ئه‌وان. گه‌ر حكوومه‌تی عێراقی -هه‌ر چه‌نده‌ له‌ زاری حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌وه‌- نه‌مانی داعش و سه‌ركه‌وتن و ته‌فروتوناكردنی راگه‌یاندرا، كه‌ دیاره‌ له‌ زه‌وینه‌ی واقیع هیچ ڕاستییه‌كی تێدا نه‌بوو، ده‌یه‌وێ ئه‌و هێرش و ده‌ستدرێژییانه‌ بنه‌بڕ بكات، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و ناوچانه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا، به‌هاوكاریی یه‌كتر، بپارێزرێ، ده‌نا ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیانه‌ هه‌ر به‌رده‌وامی ده‌بێ و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میش كوردی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت. مرۆڤ ناچاره‌ بپرسێ، ئه‌مه‌ چۆن سوپا و حكوومه‌تێكه‌ به‌و هه‌موو چه‌كه‌ مۆدێرنانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ به‌رگری له‌ وڵات، به‌رامبه‌ر چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی په‌رته‌وازه‌ی بچووك بكات؟! یان ئه‌وه‌ به‌كاری خۆی نازانێت، چونكه‌ له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كاندا رووده‌دات؟
دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات، كه‌ زۆر به‌په‌له‌ پێویسته‌ هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا یه‌كبگرنه‌وه‌ و بچنه‌ ژێر ركێفی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و ئه‌ركه‌ پیرۆزه‌ كه‌ داكۆكییه‌ له‌ خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان.
گه‌ر حكوومه‌ت و سو‌پای عێراق، ملی بۆ كاری هاوبه‌ش، له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌دا.

بابه‌تی تر

سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕاگیرا

بە بڕیاری وەزیری دارایی و بەهۆی دواکەوتنی مووچەوه‌، سەرجەم دەسەڵاتە داراییەکانی بەڕێوەبەری…