گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆی لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بڕیاردراوە کە خوێندن بە ڕێکارە خۆپارێزییەکانەوە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢/٢/٢٠٢١، لە دیوانى وەزارەتى ناوخۆی هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بەڕێوەچوو، دواى کۆبوونەوەکە جوتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا گوتى: “دواى ئەوەى هەریەک لە وەزارەتى تەندروستى و پەروەردە ڕاپۆرتى هەڵسەنگاندنى خۆیان پێشکەش کرد چەند بڕیاردرا کە خوێندن لە ناوەندەکانى خوێندن وەک خۆی بەردەوام دەبێت بە ڕەچاوکردنى رێکارە تەندروستییەکان و توندترکردنى ڕێکارەکانیش بەمەبەستى پاراستنى مامۆستا و قوتابیان”.

گوتیشی: “یادەکانى ئادار و نەورۆز بەرز ڕادەگیرێت، بەڵام جەنجاڵى تێدا دروست ناکرێت و داوا لە حزب و لایەنە سیاسییەکانیش دەکرێت گردبوونەوە دروست نەکەن، و دەسەڵاتیش دراوە بە ژوورى پارێزگاکان بۆ ئەوەى ئەو بازگانەى لە نێوان پارێزگاکانى هەرێم و عیراق هەن کەم بکرێنەوە و رێکارەکانیش توند بکرێن و ڕێگاى هاتوچۆ تەنها بۆ شاندەکانى حکوومەت دەبێ”.

هەروەها باشی لەوەکرد، کە بەلەبەرچاوگرتنى ڕەوشی تەندروستى بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران بەتایبەتى خانەنشینان ئێمە پێداگیری لەسەر ڕێنماییە تەندروستییەکان دەکەین و هەموو ڕێکارەکانى وەزارەتى ناوخۆ بەتایبەتى نەبەستنى ماسک سزاى لەسەر دەبێت.

جوتیار عادل، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە داوا لە هەموو دام و دەزگاکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەین کە پابەندى ڕێنماییەکانى تەندروستی بن، چونکە ڕۆژانە ژمارەى تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

راگەیه‌ندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، “…