سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند، به‌ چاودێرى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌گوژمه‌ى (2,599,687,000) (دووملیار و پێنج سه‌د و نۆهه‌د و نۆ ملیۆن و شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت هه‌زار)دینار، له‌ سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ڕێوره‌سمێكدا، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى (سه‌رچاوه‌ى ئاوى وێستگه‌ى ژماره‌(1) و (2)ى قه‌ندیل، بۆ حه‌وزى سه‌ره‌كى گونده‌كانى زه‌رگه‌زه‌وى و باوه‌خه‌لان، له‌ ده‌ڤه‌رى زراره‌تى) دانرا.

پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، “خۆشحاڵین كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌مان دانا، كه‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ گونده‌كانى ده‌ڤه‌رى زراره‌تى به‌ته‌نكه‌ر ئاویان دابین ده‌كرد، به‌ته‌واوكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگ كه‌متر، كێشه‌كانی ئاو چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

پارێزگارى هه‌ولێر روونیكرده‌وه، “جگه‌ له‌م پڕۆژه‌ گرنگ و ستراتیژیه‌، ئه‌مڕۆ له‌ ده‌ڤه‌رى زراره‌تى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى ترمان له‌سێكته‌ره‌كانى كاره‌با، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنى شه‌قام، ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ به‌شێكن له‌و پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین.

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…