
(به پێنووسی: ڕاوێژكاری ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینی وانگ یی)
لایه‌نی چینی و عه‌ره‌بی جه‌نگێكی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا به ههماههنگیكرد و پاڵپشتیكردن دژ به په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێی له‌ناكاو كه شوێنپێی له هه‌موو جیهان و له نێوانیاندا چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان جێهێشت، ئه‌م جه‌نگه هاوبه‌شه‌ش بهشداریكردێك بوو له قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاستێكی نوێ.
زێڕی ڕاسته‌قینه به ئاگر نه‌بێت پاك نابێته‌وه، هاوڕێی باشیش ته‌نها له ته‌نگانه ده‌ناسرێت. كاتێك چین له سه‌خترین كاته‌كانی بوو به هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، زۆر له سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان هاوسۆزی و یه‌كڕیزی خۆیان له ڕێگه‌ی نامه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌ڕبڕی، هه‌روه‌ها وه‌كو پاڵپشتیه‌كی سیاسی به‌هێز بوو بۆ هه‌وڵه‌كانی چین له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه. هه‌روه‌ها له 53 هەمین خولی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ندروستی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌یانێكیان ده‌ركرد به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی چین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه. وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به زووی كه‌وتنه جوڵه، به جۆرێك كه زیاتر له 10 ملیۆن ده‌مامك و چه‌ندین پێداویستی تری پزیشكیان پێمان به‌خشی كه له‌و كاته‌دا زۆر پێویستمان بوو. تاوه‌ری خه‌لیفه‌ی ئیماراتی كه به‌رزترین تاوه‌ره له جیهان، به ده‌سته‌واژه‌ی هاه‌نده‌ری وه‌ك ( بژی ووهان) ڕووناك كرایه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر به نمایشی ڕووناكی ئالای چین ڕووناك كرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕێ عه‌ره‌به‌كانمان دهستپیشخهریان ده‌كرد به هاندانی چین له ڕێگه‌ی ناردنی پارچه ڤیدیۆ و تۆماری گۆرانی. زۆر له خوێندكارانی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌ب له چین له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه چه‌ندین پێداویستی بڕی پاره‌یان به‌خشی و به‌شداری كاره خۆبه‌خشه‌كانیان ده‌كرد. ئه‌م جۆره كرداره چاكانه كارگه‌ری له‌سه‌ر چینیه‌كان ده‌كرد كه ژماره‌یان 1.4 ملیار كه‌سه و هانده‌رێكی به هێز بوون بۆ ئه‌وان. ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته برایانه له‌لایه‌ن هاوڕێ عهرهبهكانمانهوه بۆ هه‌میشه له دڵمان به زیندووی ده‌مێنێته‌وه.
چاكه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ كردم، من دوو هێنده چاكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌مه‌وه. چین هاوسۆزه به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی به‌ده‌ست ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ناڵێنن. سه‌رۆك شی جینپینگ په‌یوه‌ندی به زۆرێك له ڕابه‌ره عه‌ره‌به‌كان كردووه و نامه‌ی بۆ ناردوون به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی توانای به‌هێزی ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر نه‌هامه‌تیه‌كان به گیانێكی هاوكاریكه‌ر و پشتگیریكه‌ر. لایه‌نه چینیه‌كان پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی وڵاته عهرهبیهكانیان كردووه له ڕێگای دابینكردنی كیتسی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ده‌مامك و چاویلكه و جلی پارێزه‌ر. هه‌روه‌ها چین ئه‌زموونه‌كانی خۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكه و ته‌كنیكه پزیشكیه‌كان بۆ جه‌نگان دژ به‌م ڤایرۆسه‌ی هاوبه‌شی پێكردووه له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌بێ هیچ دوو دڵیه‌ك، و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی پراكتیكیمان له نێوان پسپۆرانی چینی و عه‌ره‌بی و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕاكانیان له 21 وڵاتی عه‌ره‌بی ئه‌نجام داوه. تیمی پسپۆری پزیشكیمان بۆ 8 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ناردووه كه هێندێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه تازه له ووهان گه‌ڕابوونه‌وه. یارمه‌تی وڵاته عهرهبیهكانمان داوه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌لی پزیشكی له چین و هاوكاریمان پێشكه‌ش كردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی و كار و به‌رهه‌مهێنان به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستیان بۆ هاوكاری له بواره‌كانی بازرگانی و وزه و وه‌به‌رهێنان. حكومه‌تی چین و كۆمپانیاكان و ڕێكخراوه خۆجێیه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی چینی به‌شداریان له چالاكی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان كرد كه ئه‌مه‌ش دۆستایه‌تی قوڵی نێوان هه‌ردوو لا نیشان ده‌دات.
له‌و كاته‌ی كه هاوكاری پێشكه‌شی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌میشه سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌ر چاو ده‌گرین. چین به‌رده‌وام بوو له پاڵپشتیكردنی كه‌یسی دادپه‌روه‌رانه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه نیشتمانی و شه‌رعیه‌كانی، و پلانای تایبه‌تی بۆ هاوكاریكردنی فه‌ڵه‌ستین له جه‌نگان دژ به‌م په‌تایه دانا له ڕێگای هاوكاری ماددی و ناردنی تیمی پزیشكی پسپۆر و پێدانی كیتس بۆ په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌نارئاوی ڕۆژئاوا و غه‌زه و ئوردن و لوبنان. زیاد له‌مه‌ش، پێدانی هاوكاری ماددی پێداویستی پزیشكی بۆ ئاژانسی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كارپێكدنی په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له نزیك ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، كه یارمه‌تی زیاتر بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی ده‌هێنێت.
چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان وه‌كو یه‌ك مرۆڤ و یه‌ك جه‌سته بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌جوڵێنه‌وه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه. هه‌ردوو لایه‌ن هه‌مان بیروڕایان هه‌یه ده‌رباره‌ی ڕێگاكانی خۆپارێزی و كۆنتڕۆڵكردنی له‌م ڤایرۆسه له جیهاندا. سه‌رۆك شی جینپینگ له دانیشتنی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی 73 همین خولی ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی جیهانی، داوای له هه‌موو وڵاتانی جیهان كرد بۆ یه‌كخستنی ههوڵهكاانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه و چالاككردنی ڕۆڵی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و باشكردنی حكومكردن له بواری ته‌ندروستی گشتی. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوایان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ته‌ندروستی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و دانانی پلانێكی هاوبه‌ش بۆ جه‌نگان دژ به په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ.
له‌م تاقیكردنه‌وه مه‌زنه‌دا، چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دووباره سه‌لماندینه‌وه كه دوو هاوبه‌ش و برای دڵسۆزن و هاوبه‌شی یه‌كترن له خۆشی و ناخۆشی سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. هه‌ماهه‌نگی ڕاستگۆیانه‌ی نێوان هه‌ردوولا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ڕۆڵێكی گرینگی هه‌بوو له به‌رزكرنه‌وه‌ی ئاستی هاوبه‌شی ستراتیژی چینی و عه‌ره‌بی. له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی 8 همین خولی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری كۆڕی چینی عه‌ڕه‌بی كه له ساڵی 2018 به‌سترا، سه‌رۆك شی داوای له هه‌ردوولای چینی و عه‌ره‌بی كرد بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیان له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شه‌كانی ستراتیژی له سه‌رده‌می نوێ‌دا و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چینی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش، كه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رینی هه‌بوو له لایه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه. به‌هۆی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی چینی عه‌ره‌بی له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا، گه‌واهی له‌سه‌ر گه‌شانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له چه‌ندین بوواری جیادا ده‌درێت له هه‌ردوولادا و ئه‌نجامی به پیتی هه‌بووه.
یه‌كه‌م، متمانه‌ی سیاسی هاوبه‌ش له ڕێگای ئاڵوگۆری پاڵپشتی تایبه‌ت به كه‌یسه گرینگه‌كان و نیگه‌رانیه مه‌زنه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر دروستكراوه. په‌یوه‌ندی ئاست به‌رزی نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بوو، به جۆرێك كه سه‌رۆك شی جینپینگ هه‌ڵستا به سه‌ردانكردنی ئیماڕات( وڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو) ، و سه‌رۆكی قه‌ته‌ڕ و میسڕ و ئیماڕات و سعودیه و عێراق هه‌ڵستان به سه‌ردانی كردنی چین یه‌ك به دوای یه‌ك، كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر و به‌رده‌وام. ئاڵوگۆری پاڵپشتی تایبه‌ت به كه‌یسه گرینگه‌كان و نیگه‌رانیه مه‌زنه‌كانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر وه‌كو كه‌لتورێكی پیرۆزه بۆ هه‌ردوو لایه‌ن. لایەنی چینی به هێزه‌وه پاڵپشتی له هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان ده‌كات بۆ چاكسازی ئاسایش و سه‌قامگیری و ڕێگاكردن به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی لۆژیكی ده‌گونجێت، و پاڵپشتی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه نیشتیمانیه ڕه‌واكانیان و به‌دیهێنانی ئامانجی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. له به‌رامبه‌ردا، لایه‌نی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به هێزه‌وه لایه‌نگیری چین ده‌كه‌ن له بابه‌تی تایبه‌ت به تایوان و شینجیانگ، و پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی چین ده‌كات بۆ چاكسازی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌پێی یاسا له هۆنگ كۆنگ. هه‌روه‌ها هه‌ردوو لایه‌ن كار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگی له بواری به‌هێزكردنی توانا بۆ چاكسازی سه‌قامگیری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به چالاكیه‌ك به‌شداریان له خولی یه‌كه‌می كۆری ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد كه لایه‌نی چینی میوانداری كردن و كه بووه هۆی پێشكه‌شكردنی وزه‌یه‌كی ئه‌رێنی هاوبه‌ش له بواری چاكسازی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
دووەم، ڕێككەوتن لە نێوان ستڕاتیژیەكانی گەشەپێدان بەهێز بوو لە ڕێگای بەستنی ئاواتەكانی بوژاندنەوە بەشێوەیەكی توند. 19 وڵاتی عەرەبی و یەكێتی وڵاتانی عەرەبی واژوویان لەسەر دۆسیەكانی هەماهەنگی لە بنیاتنانی ” پشتێنە و ڕێگا” كرد ، وبەشێكی زۆر لە وڵاتانی عەرەبی میكانیزمی دروست كردنی لێژنەی باڵا لەگەڵ چین كرد، و ڕێككەوتن لە نێوان ستڕاتیژیەكانی گەشەپێدان بۆ هەردوولا ڕێكتر و چالاكتر بوو. 17 میكانیزمی هەماهەنگی لە چوارچێوەی كۆڕی هەماهەنگی چینی عەرەبی دروست كرا، وتەنها لە 2019 زیاتر لە 2300 نوێنەر لە شوێنی جیاواز لە هەردوولاوە بەشداریان كرد لە چالاكێكانی كۆڕەكە. هەردوولا هەڵسان بە ئاڵوگۆڕ كردنی ئەزموونەكانیان دەربارەی حوكم كردن و بەڕێوەبردن، هەردوولا سوودیان وەرگرت دەربارەی چۆنێتی بەهیز كردنی توانای بەڕێوەبردن وپاڵپشتیكردنی چاكسازی وگەشەپێدان، ئەوە وایكرد كەوا هەماهەنگی بە كۆمەڵ لە نێوان هەردوولا سوودی زیاتری هەبێت.
سێیەم، هەماهەنگی كرداری قازانجی هەردولایەن و داهاتی هاوبەشی بەدەست هێنا. هاوكێشەی هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا بەهێزتر دەبێت بۆ ئەوانەی هەماهەنگی بەكاردێنن لە ” پێكەوەبەستنی ناوچە پیشەسازییەكان و دەروازەكان” وەكو”جوڵێنەر”، و هەماهەنگی لە بواری نەوت وگاز و وزەی نزمی كاربۆن وەكو ” دوو ویل”، و هەماهەنگی لە بواری دارایی و تەكنەلۆژیای تازە وپێشكەوتوو وەكو ” دوو باڵ”. لە ساڵی 2019 ، قەبارەی ئاڵوگوڕی بازرگانی لە نێوان هەردوولا بە ڕێژەی 9 % لەسەر بنەمای ساڵانە زیادی كرد، و كرانەوەی وەبەرهێنانی هەردولایەن بە هەنگاوی هاوسەنگ. چین بە چالاكی بەشداری كرد لە دروست كردنی ناوچە پیشەسازییەكان لە وڵاتانی عەربی و دەروازەكان لە ئەبو زەبی و جەدە و بور سەعید، و ئەمەش توانای ناوچەكە زیاتر دەكات لە بوارەكانی ئاڵوگۆڕی كاركردن و كۆبوونەوەی پیشەسازی وتیشكی هەرێمی. وڵاتانی عەرەبی وەكو گەورەترین سەرچاوەی نەوتی خاو بۆ چین ماوەتەوە. وهەماهەنگی چینی عەرەبی لە بواری وزەی نزمی كاربۆن سەركەوتنی زۆری بەدەست هێنا، و بەشێك لە پڕۆژە گەورەكان بەشێوەیەكی باش بەرەوپێش دەروات، و لە پێش ئەوانەوە پڕۆژەی وزەی خۆری ئاوڕجەم لە دوبەی. هەماهەنگی چینی عەرەبی لە بواری دارایی بەردەوام لە پێشكەوتندایە، و زیاتر لە 1.4 ملیار دۆلاری ئەمریكی قەرزی تایبەت ڕاگەیەندرا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دارایی لە نێوان هەردوولا. و زۆر لە وڵاتانی عەرەبی خەونەكانیان بە بۆشایی ئاسمان بەدەست هێنا لە ڕێگای ” باڵەكانی” تەكنەلۆژیای چینی، وباشترین بەڵگە لەسەر ئەمە ناردنی یەكەمین مانگی دەستكردی سودانی ” SRSS-1″ بەشێوەیەكی سەركەوتوو. و خەڵكی بازرگان لە 18 وڵاتی عەرەبی واژوویان كرد لەسەر ڕێكەوتنامەی بازرگانی بە 210 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی لە خوڵی دووەمی پێشانگای نێودەوڵەتی چین بۆ هاوردە كردن، بە زیادبوونی 69 % لە سەر بنەمای ساڵانە.
چوارەم، سوود وەرگرتنی ئاڵوگۆڕكراو بەهێزتر بوو لە ڕێگای بەهێزكردنی پەیوەندی نه‌ته‌وه‌یی. لە دوو ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە 6000 هاوڵاتی عەرەب ڕاهێنانیان لە بواری جیاواز لە چین پێكراوه. و ناوەندی چینی عەرەبی بە باشی كاریپێكرا بۆ مه‌به‌ستی ڕاگەیاندن. ڕۆشنبیری چینی و عەرەبی زۆر بە باشی په‌ره‌ی سه‌ند لە ڕێگای سوود وەرگرتنی هاوبەش. وزمانی چینی پێشوازیه‌كی زۆری لێكراوە لەلایەن گەلان وڵاتانی سعودیە وئیمارات و وڵاتی عەرەبی تر. وخوڵی سێیەمی ڤیستیڤاڵی هونەری عەرەبی و ئەوەی بەشێوەیەكی زۆر باش لە به‌یژینگ و تشانگدوو سازكرا رێز وپێشوازی زۆری لێكرا لەلایەن گەلی چینی. لە ڕووی بانگەشە كردنی بێ مانا و ناڕاست ئەوەی هاندانی ” پێكدادانی شارستانیەت” و ” سەركەوتنی شارستانی لەسەر مەیدانی نێودەوڵەتی دەدات، چین لەگەل هاوڕێ عەرەبەكانی كار لەسەر پتەوكردنی بنەمای بەسوود و نەهێشتنی بیركردنەوەی خەراپ دەكات.
لە ئێستادا، هێشتا پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە جیهان بڵاودەبێتەووە، و هێچ كاتێك ئایندەی وڵاتانی جیهان پێكەوە نەبەسترابوو وەكو ئەمڕؤ، ولەم چوارچێوەیە، بەردەوامبوون لە پتەوەكردنی پەیوەندی ستراتیژی چینی عەرەبی و دامەزراندی كۆمەڵگایەكی چینی عەرەبی بۆ ئایندەیەكی هاوبەش كارێكە لە كاتی خۆیدا هاتووە.
دەبێت هەردوو لایەنی چینی و عەرەبی هاوڕیی ڕاستەقینە بن پاڵپشتی كردن و هەماهەنگی بۆ سەركەوتن بەسەر سەختیەكانی پەتاكە بەهێز بكەن. هێشتا خۆپارێزی وكۆنتڕۆڵ كردنی پەتاكە هەوڵی زیاتری پێویستە.
بۆیە دەبێت هەردوو لایەنی چینی و عەرەبی بەردەوام بن لە ڕاوەستان شان بە شان وئاڵوگۆڕ كردنی پاڵپشتی و هاوكاری لە جەنگ دژ بە پەتاكە، هەروەها بەردەوام بوون لە ڕەتكردنەوەی سیاسەت كردنی پەتاكە یاخود بەستنەوەی بە هەندێك وڵات، و پاڵپشتی كردنی ڕۆڵی سەركردەیی باشی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە جەنگی جیهان دژ بە پەتاكە، وپێشكەش كردنی یارمەتی هاوبەش لە بابەتی تەندروستی گشتی جیهانی. و دەبێت هاوسەنگی دروست بكرێت لە نێوان پاراستن و كۆنتڕۆڵ كردن و گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی، بۆ یارمەتیدان بۆ دەست پێكردنەوەی بەرهەمهێنان و كاركردن بۆ هەردوولا.
دەبێت هەردوو لایەنی چینی و عەرەبی بەشداربن لە ئاشتی هەمیشەیی وئاسایشی گشتی. دەبێت بەرگری لە فرە لایەنی و یاسا سەرەتاییەكانی پەیوەندی نێودەوڵەتی بكەین وپاراستنی سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر تەوەری نەتەوە یەكگرتووەكان وسیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی، و هەوڵدانی هاوبەشی زیاتر بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ كێشە هەستیارەكان لە ناوچەكە و گەڕاندنەوەی ئاشتی وئاسایش بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زوترین كات. لایەنی چینی بە بەردەوامی لەگەڵ لایەنی گەلی فەڵەستینی ڕادەوەستێت و وەكو هەمیشە پاڵپشتی ویارمەتی پێشكەش دەكات.
پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی چینی و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان پیشه‌نگ بن بۆ كرانه‌وه و سوودمه‌ندبوونی ئاڵوگۆڕكراو له نێوان هه‌ردوو شارستانیه‌ت. پێویسته بانگێشه بۆ نه‌هێشتنی لێكتێنه‌گه‌یشتن بكرێت له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له ڕێگای لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌ستنی تیرۆر به هیچ ڕه‌چه‌ڵه‌ك یاخود ئاینێك و به‌دیهێنانی هاوژیانێكی گونجاو له نێوان شارستانیه جیاوازه‌كان. و پیویستی هه‌بوونی توانایه‌كی به‌هێز بۆ لێكۆڵینه‌وه و سوودمه‌ندبوونی ئاڵووگۆڕكراو له نێوان هه‌ردوو شارستانیه‌تی چینی و وڵاته عه‌ره‌به‌كان به قوڵی، و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی له لایه‌نه‌كانی ڕۆشنبیری و خوێندن و میدیا و ئایین و گه‌شتیاری و نه‌هێشتنی ده‌مارگیری و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه و هه‌ماهه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌ی چینی و نه‌ته‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان.
دره‌ختی هاوڕێیه‌تی چین و وڵاته عه‌ره‌به‌كان گهشهب به ڕه‌گی داوه له نێو خاكی به‌پیتی ڕێزگرتن و سوودمه‌ندبوونی ئاڵوگۆڕ و قازانجی هاوبه‌ش، و هه‌ر به خۆڕاگری و پته‌وی به ڕووی كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه. تاوه‌كو پاڵپشتی گیانی پاڵپشتی و هاوبه‌شی و یه‌ك تیم ده‌كه‌ین، به دڵنیایه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنین، كۆمه‌لگای چینی و ولاته عه‌ره‌بیه‌كان بۆ داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش به‌هێز ده‌مێنێته‌وه، و په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان چین و ولاهته عه‌ره‌بیه‌كان داهاتویه‌كی رۆشنتر چاوهڕوانیانیان ده‌كات!
له لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی چین له هه‌ولێر بۆ “خه‌بات” نێردراوه