سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌ێنێ، له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م رێككه‌وتووین كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌ كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه‌: ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كراوه‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رێگا نه‌درێت ئه‌و هێزانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو شاره‌كه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: رێككه‌وتن كراوه‌ كه‌ هێزێكی سه‌ربازی له‌ پێكهاته‌كانی نێو پارێزگای كه‌ركوك پێكبهێنرێت و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان به‌رگری عێراق بن و ئه‌ركیان پاراستنی نێو شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری بێت.

دوێنێ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ شاری سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌ست پێشخه‌رییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی شاری كه‌ركوك كراوه‌.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌رییه‌ نیوز

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…