لەم ڕۆژانە، چاپی سێیەمی کتێبی (برایەتی .. یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانە لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا- لێکۆڵینەوە و بیبلۆگرافیا)، لە بەرگێکی جوان و قەبارەی بچووک و 223 لاپەڕە، لە نووسینی هاوکارمان نەژاد عەزیز سورمێ سەرنووسەری پێشووی خەبات، کەوتە بەر دیدی خوێنەران، کە ڕۆژنامەی خەبات چاپی کردووە. ئەم کتێبە، لە کتێبخانەی کوردی جێگەی خۆی هەیە، سەرچاوەیەکی گرنگە، بۆ لێکۆڵینەوە لە مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی.

ئەم کتێبە، کە چاپی یەکەمی لە 1991 و چاپی دووەمی لە 1997 کراوە، لێکۆڵینەوەیەکە لەبارەی 26 ژمارەی ڕۆژنامەی برایەتی، کە ساڵی 1974ڕۆژانە لە بەغدا دەرچووە.

ژمارە سفر لە 1974/1/1 دەرچووە و دو ژمارەشی کە 26بووە، لە 1974/2/8 دەرچووە و دواتر داخراوە. خوالێخۆشبوو حەبیب محەمەد کەریم خاوەن ئیمتیاز و شەهید دارا تۆفیق سەرنووسەری بووە.

نووسەر تیشکی خستۆتە سەر لایەنەکانی (برایەتی) و باسەکە ئەم ناونیشانانە دەگرێتەخۆ: ڕوانینی بەرایی، دەسپێشخەزیێکی بەجێ.. بەڵام!!، هەلومەرجی دەرچوون(چاوپێداگێڕانێکی مێژوویی خێرا)، شیکردنەوەی ناوەرۆک، هەواڵ، مانشێت و سەروتار، ڕیپۆرتاژی ڕۆژنامەنووسیی، لێکۆڵینەوەی سیاسی، ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیریی گشتی، گۆشە و ستوونە بەردەوامەکان، کەلەپوور و مێژوو، ڕێنووسی کوردی لە (برایەتی)دا، (ئەو گرفتەی وئێستاش هەر ماوە)، لاپەڕەی وەرزش و لاوان، ڕێکلام و جاڕدانی بازرگانی و خزمەتگوزاری تر لە (برایەتی) ڕۆژانەدا، لاپەڕەی هەمەڕەنگ، چاپ و دەرهێنانی هونەری، پەخش و بڵاوکردنەوە، ڕوانینی دیماهی.

ئەمە و 105 لاپەڕە بۆ بیبلۆگرافیا تەرخان کراوە، کە بابەتەکانی تەواوی ژمارەکانی (برایەتی) ڕۆژانە، بەپێی -ئەلف و بێ- داندراون.

شایانی باسە، بەرگی کتێب لەلایەن نووسەر خۆی و دیزاین هاوکارمان (کاروان محەمەد سینۆ) کراوە. دەست خۆشی لە نووسەر دەکەین، خەرمان بەرەکەت.

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…