زیرەك ڕواندزی
لە هەر وڵاتێكدا كارێزمایەك هەیە بۆ ئەوەی خزمەت بە گەل و نیشتمان بكات، لە هەرێمی كوردستانیش ئەو كارێزمایە دەركەوت و كەوتەكار ئەویش ڕێزدار كاك “مسرور بارزانی ” سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. مەسرور بارزانی چەندین ساڵ لە بواری پاراستنی هێمنی و ئارامی و ئاشتی هەرێمی كوردستاندا خزمەتی كردووە، دواجار بەشداری راستەوخۆی بەڕێزیان بوو لە شەڕی رووبەرووبوونەوەی دژی تیرۆرستانی داعش كە پاڵەوانانە و خۆنەویستانە لەبەرۆكی شەڕدا ئامادەبووەو كوردستان و هاووڵاتییانمانی لەم دڕندانە پاراست. روونە حكوومەتێكی وەك سوریا و عێراق كە ئێستاشی لەگەڵدا بێت نەیانتوانیوە ناوچەكانیان لە داعش پاك بكەنەوە سەرەرای هەموو ئەو هێزی و پاڵپشتی و پشتیوانیكردنەیان، بەڵام دەبینین كە هەرێمی كوردستان هێمن و ئارامە دوور لە تیرۆر و ترس و دڵەڕاوكێ، دانیشتوو و هاووڵاتیانی كوردستان ئەمڕۆ ئازادانە و ئازایانە تێیدا ژیان دەگوزەرێنن. كار و كردەوە و سیاسەت و خەبات و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی مەسرور بارزانی بۆ هەموانە، هەموومان لەبەر سێبەرەكەی پشوو دەدەین و ژیان دەكەین. لە كات و ساتی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باش لەبیرمە بەڕێزیان گوتی: “ئەولەوییەت كار و بەرنامەمان، خزمەتكردنمانە بە هاووڵاتیانمان”. لەم سۆنگەیەوە گۆڕانكارییە ئیدارییەكان و سەربازییەكانیش بەكردار ئەوەمان نیشاندەدات كە كەسانێكی پڕۆفشناڵ و پڕ ئەزموون و خاوەن بڕیار دانراون، مەبەست لەم كەسانە ڕوون و ئاشكرایە كە من و تۆی هاووڵاتی سوودمەند دەبین. هەروەها هەموو ئەو بڕیارە گرنگانەی كەوا لەم كابینەیە دراون بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و بەرە و پێشچوونیەتی و ئامانجی زیاتریش خۆشگوزەرانی هاووڵاتییە، وەك ڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران و نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانەكان و وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان و برینی كارەبای تەجاوز و .. هتد. هەموو ئەمانە و چەندین بریاری تر حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتنە ئاراوە و كەوتنە بواری جێ بەجێ كردن. لەبەر ئەوەی هەرچەند سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەهێز و لێهاتوو و لێزان بێت، بەڵام بێشك پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی خەڵكی كوردستانیشە. هەڵبەت پاڵپشتی و هاوكاری هاووڵاتیان و حیزبە سیاسییەكان بۆ ئەم حكوومەتە دەرخەری یەكگرتوویی و یەكبوونمانە و زامنكردنی كوردستانێكی بەهێز و بردنی بۆ كەنارێكی ئارامتر مسۆگەر دەكات . پڕوشكی ئاگر و ماڵوێرانی و ئاوارەیی و دەستوەردانی حكوومەتە زلهێزەكانی جیهان و پێشبڕكێی چەكە قورسەكانیان و تاقیكردنەوەیان لە میللەتە ڕەش و رووت و خێرلەخۆنەدیوەكەی دەوروبەرمان، ڕۆژانە بە بەرچاوی هەموو جیهان ڕوودەدات كەسیش نوقەی لێوەنایەت جگە لە دیفاعكردن نەبێت لە بەرژەوەندییەكانی خۆیان هیچی تریان لێ بەدی ناكرێت، ئاشكرایە كە بە درێژایی مێژوو هەرچی كاولكاری و بەدبەختی هەیە لە مێژووی جەنگەكاندا بەرامبەر بە ئێمەی كورد كراوە بەڵام ؟!. لە ئێستادا كە سەردەمی چەكە پێشكەوتووەكان و دووگمە سۆرەكانی جەنگە و شەڕ، شەری نەوت و مسۆگەركردنی ئابوورییەكی بەهێز و كاولكردن و گەڕاندنەوەی وڵاتانی بەرامبەریانە بۆ دواوە، ئەوانەی كە لەم جەنگەن و ئەم ماراسۆنە دەیانگرێتەوە، لە لایەكی تر شەر، شەری زیاتر ڕەخساندنی هەلی كارە بۆ خۆیان و ناچاركردنی وڵاتانی ترە بە هاوردەكردنی كاڵاكانی خۆیان، تەرك كردن و بایكۆتكردنی كاڵای وڵاتانی نەیاریان ، دەریا و زەریا و ئاسمان و بست بە بستی خاك بووەتە شوێنی ئەم جەنگانە. تازە بەتازە بەچكە (حیزبەكان) و كۆمەڵە كەسانێك بە فیت و هوتافی ناڕەوا دەیانەوێت ئەم ئەزموونە بشێوێنن و ڕەوشی نالەباری دەوروبەرمان بە تایبەت بەغدای بێ ساحێب و بێ حكومڕان بگوازنەوە بۆ ئێرە .. ئاخر لێرە و لەم هەرێمە حكوومەت و دامەزراوە و حكومڕان و خاوەنی هەیە، لێرە دایكی شەهید و باوكی شەهید و قوربانیانی ئەنفال و كیمیاباران و زیندەبەچاڵەكان و شەهیدانی دوێنێی شەری داعش و پاڵەوانانی داستانی سحێلا و پردێ و …..هتد هەیە و زامنی دەستكەوتەكانی هەرێم دەكەن. كەچی هەندێك كەس بەپینە و پەڕۆی چەند مانگێك لەمەوبەر و هەڵوەشاوەی دوێنێ و پەرتەوازەبوونی ئەمڕۆی كادیر و ئەندامانیان، تازە دێن وەك بڵقی سەر بوونی خۆیان بخەنەروو. بێ ئەوەی لەخۆیان بپرسن ئایا هەرێمی كوردستان لە كوێی ئەم شەرەیە. شاراوە نییە، ئەگەر بە پێی پلان و نەخشەی بەشێك لە وڵاتان و بگرە خیانەتكارانی ناوخۆشمان بووایە، دەبوو ئێستا هەرێمی كوردستان یان لە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش بووایە، یانیش تەختی زەوی دەبوو وەك بەشێكی خاكی سوریا و عێراق، یانیش قوربانی پێشبڕكێی وڵاتانی زلهێزی بەرژەوەندخوازی جیهان بوو، بەڵام پێچەوانەی هەموو ئەم پلانانە ئێستا هەرێمی كوردستان ئەستێرەیەكی لێهاتوو و پێشكەوتووە لای هەموو جیهان لە كۆربەندی داڤوس و كۆنفرانسی میونشن ئەم ئەگەرانە دەركەوتن و ڕوونتر دیدار و كۆبوونەوە و گەشتە دیپلۆماسییەكەی سەرۆكی حكوومەت دەرخەری زامنكردن و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستانن لە رووی ئەمنی و ئابوورییەو. جالەبەر خەبات و هەوڵ و تێكۆشان و پلان و پرۆگرامی كابینەی نۆیەمی حكوومەت و خودی سەرۆكی حكومەت، وادەخوازێ ئێمە وەكو میللەت شان بەشانی حكوومەتی هەرێم لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی خاك و خەڵكی كوردستان پێویستە دوورلە ئینتیمای حزبایەتی با هەموومان پاڵپشتی حكوومەت و پلان و بەرنامەی چاكسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بین لە هەموو بوار و سیكتەرێكدا.
-
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارێزگاری سەلاحەددین دەكات
ڕۆژی شەممە 16ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی … -
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی: سەردان و دیدارەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەرهەمدار بوون
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بۆ دیدار و چاوپێكەوتن لەگەڵ هێز … -
تا ئێستا ٣٠٠ قەوارە خۆیان بۆ ھەڵبژاردن تۆمار كردووە
ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی ئەو ھاوپەیمانی و قەوارە سیاسیانەی دەیانەوێت بەشداری لە ھەڵب…
لێدوانێك بنووسه
بابهتی تر
دابڕانی بایۆلۆژی.. ئایا چین بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان دادەبڕێت؟
د. سامان سۆرانی ئەگەر دەوڵەت زلهێز نەبێت كاریگەریی لەسەر جیهان نابێت و دەكەوێتە ژێر فش…