یانەی‮ ‬بایرن میونخی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬خولی‮ ‬ئەڵمانیا لەتۆپی‮ ‬پێ بۆ شەش وەرزی‮ ‬رابردوو،‮ ‬داهاتە پێوانەییەكنی‮ ‬وەرزی‮ ‬رابردووی‮ ‬ئاشكرا كرد،‮ ‬كە پارێزگاری‮ ‬لەپێگەكەی‮ ‬كرد وەكو دەوڵەمەندترین‮ ‬یانەی‮ ‬جیهان‮. ‬كۆمەڵەی‮ ‬بایرن میونخ داهاتە پێوانەییەكانی‮ ‬گەیشتە‮ ‬657.4 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ‮‬752‮‬ملیۆن دۆلار،‮ ‬لەساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬كە‮ ‬624.3 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ تەنها داهاتی‮ ‬تیپی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬ئەو كۆمەڵەیە بوو‮. ‬گەورە‮ ‬یانەی‮ ‬باڤاری‮ ‬یەكێكە لەدیارترین‮ ‬یانەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە داهاتەكانی‮ ‬ئاشكراكردو گەیشتە‮ ‬640.5 ملیۆن‮ ‬یۆرۆ لەساڵی‮ ‬2016-2017‮.‬ سەرۆكی‮ ‬جێبەجێكاری‮ ‬یانە كارل هاینز رۆمەنیگێ دەڵێت‮: ‬یانەی‮ ‬بایرن میوننخ جارێكی‮ ‬دیكە رەزامەندی‮ ‬خۆی‮ ‬دەربڕی‮ ‬لەساڵی‮ ‬دارایی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەساڵی‮ ‬رابردوو وایكرد نازناوی‮ ‬خولی‮ ‬ناوخۆ بەدەست بێنین و گەیشتینە قۆناغەكانی‮ ‬پێشكەوتووش لەخولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكنی‮ ‬ئەوروپا كە پێش كۆتایی‮ ‬بوو بەر لەوەی‮ ‬بەرامبەر ریال مەدرید شكست بێنین،‮ ‬ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە بایرن باشترین ساڵی‮ ‬دارایی‮ ‬تێپەڕاند‮. ‬لەم وەرزەدا بایرن میونخ نەیتوانیوە ئاوازی‮ ‬خۆی‮ ‬بسەپێنێت لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆ هەروەكو ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬كە ئێستا لە پلەی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬بۆندسلیگا دایە بە كۆكردنەوەی‮ ‬11خاڵ،‮ ‬بەجیاوازی‮ ‬7 خاڵ لەگەڵ‮ ‬یانەی‮ ‬پێشەنگ دۆرتمۆند‮. ‬

بابه‌تی تر

دواجار ماگنۆس بڕیارەكەی خۆیدا وازبهینێت

خەبات: هاوكار كەڵهوری:- ماگنۆس كارلسن پاڵەوانەكەی شەترەجی جیهانی هەمووانی تووشی سۆك كرد كا…