نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئوسترالیا ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌یان تاووتوكرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئوسترالیا ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16/10/2018  نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كودستان، پێشوازی له‌ خاتوو جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوسترالیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌ دیدارێكدا خاتوو لۆندێز خۆشحاڵیی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ربڕی و له‌مباره‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌ بچن و سه‌قامیگری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا  ئاماژه‌ی به‌ پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاری و هاوكارییه‌ مرۆیییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ ده‌ستی تیرۆر كرد‌ و داوای كرد هاوكارییان بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنیان، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوسترالیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه‌  سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌‌ی كرد و ئاماده‌ییی حکوومه‌تی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی ئوسترالیا له‌ بواری هاوكاریی مرۆیی ده‌ربڕی و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…