بارزانی‮ ‬و شۆرشی‮ ‬بۆ ئاشتی،‮ ‬ئەمە ناونیشانی‮ ‬ئەو كتێبەیە كە رێژین جەبار،‮ ‬وەك هەگبەی‮ ‬بیرەوەریەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬یاداشتی‮ ‬كردوون و لە میانی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬سەرچاوەكان كۆی‮ ‬كردونەتەوەو لە دوو توێ كتێبێكی‮ ‬قەبارە مام ناوەندی‮ ‬لەبەرگێكی‮ ‬هونەری‮ ‬بڵاویكردۆتەوە‮. ‬ناوەرۆكی‮ ‬كتێبەكە بە شێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬باس لە سەركردەی‮ ‬نەمری‮ ‬كورد،‮ ‬مەلا مستەفای‮ ‬بارزانی‮ ‬و بارزان و سەركردەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كورد دەكات،‮ ‬هاوكات بەشێوەی‮ ‬شرۆڤەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬جەختی‮ ‬لەسەر كۆمەلێك تەوەر كردۆتەوە لەوانە‮: ‬بارزان و پێكهاتەی‮ ‬بارزان،‮ ‬شێوەو رواڵەت و خەسڵەتەكانی‮ ‬بارزانی،‮ ‬ژیانی‮ ‬بارزانی،‮ ‬شێخ سەعیدی‮ ‬پیران،‮ ‬شێخ مەحموودی‮ ‬حەفید،‮ ‬بە هاناوەچوونی‮ “‬بارزانی‮” ‬بۆ پاشا ئەندرێكی،‮ ‬راگواستنی‮ ‬شێخ ئەحمەد و خانەوادەكەی،‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد‮ ‬،‮ ‬بارزانییەكان لە كۆماری‮ ‬مەهاباتدا‮ ‬،دەسگیركردنی‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد و هاوەڵانی‮ ‬و لە سێدارەدانیان،‮ ‬بەرەوسۆڤیەت‮ ‬،شۆڕشی14ی‮ ‬تەمووز و گرنگی‮ ‬بۆ بارزانییەكان،‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە مۆسكۆوە بۆ وڵات سەرەتای‮ ‬گرژی‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬نێوان‮ “‬بارزانی‮” ‬و”عەبدولكەریم قاسم،‮ ‬هۆكارەكانی‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول وتاری‮”‬بارزانی‮”‬لە15ی‮ ‬نیسانی‮ ‬1967، بەیاننامەی11یئاداری1970 هەوڵەكانیبەعس،‮ ‬بۆ تیرۆركردنی‮ “‬بارزانی‮” ‬رێكەوتننامەی‮ ‬جەزائیر و كاریگەری‮ ‬لەسەر شۆڕش،‮ ‬تێكچوونی‮ ‬باری‮ ‬تەندروستی‮ “‬بارزانی‮” ‬،‮ ‬وەفاتی‮ “‬بارزانی‮”‬،‮ ‬ئەلبومی‮ ‬وێنەكان‮. ‬

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

بۆ سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەرکەوتووە؟

د. سامان سۆرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی ١٩٩١ وە، واتە پاش دوورخستنەوەی ڕژێمی پێشوو لە هەند…