گفتوگۆی‮-عەلی‮ ‬بانیشاری
جێگری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە دەڵێ‮: ‬ئەگەر خاڵە سنورییەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬پارێزگاكە بكرێنە نێودەوڵەتی‮ ‬ناوچەكە لە رووی‮ ‬ئابوورییەوە دەبوژێتەوە‮. ‬كاوە عەلی‮ ‬لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ(خەبات‮) ‬گوتیشی‮: ‬جێگرنەكردنی‮ ‬پشكی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە لە پڕۆژە بودجەی‮ ‬عێراقدا كێشەیەكی‮ ‬گەورەیە و پێویستی‮ ‬بە چارەسەركردنە‮. ‬ناوبراو دەشڵێت‮: ‬تەنها دوو لەو بەڕێوەبەرایەتییانە كراونەتەوە كە حكوومەتی‮ ‬عێراق ماوەی‮ ‬چەند مانگێكە بڕیاری‮ ‬كردنەوەیانی‮ ‬داوە‮. ‬لەبارەی‮ ‬پێدانی‮ ‬بەرمیل نەوتی‮ ‬بێبەرامبەر بە دانیشتووانی‮ ‬هەڵەبجە لەلایەن حكوومەتی‮ ‬عێراقەوە؟ جێگر پارێزگار دەڵێت‮: ‬نازانین كەی‮ ‬بڕیارەكە‮ ‬دەچێتە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە‮. ‬
كاوە عەلی،‮ ‬دەڵێ‮: ‬پێش سەری‮ ‬ساڵ وەفدێكی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە سەردانی‮ ‬بەغدا دەكات‮. ‬سەبارەت بە ئامانجی‮ ‬سەردانەكەش؟ ناوبراو گوتی‮: ‬هەندێك رێكاری‮ ‬ئیداری‮ ‬ماوە بۆ بە پارێزگابوونی‮ ‬هەڵەبجە پێویستە لەگەڵ كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا باسی‮ ‬لێوە بكەین و چارەسەریان بكەین‮. ‬جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬گوتیشی‮: ‬پێش ئەوەی‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدا بكەین،‮ ‬بەڕێز سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و جێگرەكەی‮ ‬و وەزیری‮ ‬ناوخۆش دەبینین‮. ‬ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬لە بەغدا چاومان بە سەرۆك كۆمار و وەزیری‮ ‬دارایی‮ ‬و ئاوەدانكردنەوە و ئەندامانی‮ ‬سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان دەكەوێت‮. ‬كاوە عەلی،‮ ‬دەڵێت‮: ‬سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بەڵێنی‮ ‬ئەوەیان پێداوین بۆ كێشەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە لە بەغدا هاوكار و پشتیوانمان بن‮. ‬
بەوتەی‮ ‬ناوبراو‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر لە ئامانجی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬وەفدەكەی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە بۆ بەغدا بریتییە لە قەرەبووكردنەوەی‮ ‬زیانلێكەوتووانی‮ ‬كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە بەپێی‮ ‬یاسای‮ ‬ژمارە‮ ‬35ی‮ ‬ساڵی2013 ‮ ‬هەروەها بە نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬هەردوو خاڵی‮ ‬سنوری‮(‬شوشمێ-تەوێڵە،‮ ‬پشتە‮)‬ی‮ ‬سەر بە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە‮. ‬جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا لە كاتی‮ ‬سەردانەكەیان بۆ بەغدا باس لە بە نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬سێ خاڵی‮ ‬سنوری‮ ‬دیكەش دەكەن كە دووانیان دەكەونە پارێزگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ئەوی‮ ‬دیكەیان دەكەوێتە پارێزگای‮ ‬دهۆك‮. ‬
هەر لەبارەی‮ ‬بە نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬هەردوو خاڵی‮ ‬سنوری‮ ‬شوشمێ و پشتە؟ كاوە عەلی،‮ ‬دەڵێ‮: ‬فەرمانەكە لە وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراقەوە ئاڕاستەی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ئێران كراوە،‮ ‬ئێمە كە دەچینە بەغدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە وەزارەتی‮ ‬دەرەوە كاری‮ ‬زیاتر بۆ ئەو مەبەستە بكات،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬پەیوەندیدار بووە بە حكوومەتی‮ ‬هەرێمەوە تەواو بووە و چاوەڕێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقین‮. ‬ناوبراو پێی‮ ‬وایە ئەگەر خاڵە سنورییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە بكرێنە نێودەوڵەتی‮ ‬رێژەی‮ ‬بێكاری‮ ‬لە سنورەكەدا كەمدەبێتەوە و سەرچاوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬داهاتیش دەبێت بۆ خاڵە سنورییەكە و ئابووری‮ ‬ناوچەكەش دەبوژێتەوە‮. ‬
سەبارەت بە جێگیرنەكردنی‮ ‬پشكی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە لە پڕۆژەی‮ ‬یاسای‮ ‬بودجەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019دا كاوە عەلی،‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئێمە لەگەڵ زۆرینەی‮ ‬ئەندامی‮ ‬فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق قسەمان كردووە و بەڵێنی‮ ‬ئەوەیان پێداوین كار لەسەر پشكی‮ ‬هەڵەبجە لە بودجەدا بكەن‮. ‬هەروەها ئەو گوتیشی‮: ‬دەمانەوێت لە بنەڕەتەوە كێشەكە چارەسەر بكەین و بڕوامان وایە ئەگەر لەسەردانەكەماندا بۆ بەغدا رێكارە ئیدارییەكان تەواو بێت جارێكی‮ ‬تر پشكی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە لە بودجەدا نابێتەوە بەكێشە و هەموو ساڵێك چاوەڕوانی‮ ‬ئەوە نابین كە ئایا ناوی‮ ‬هەڵەبجە لە بودجەدا هەیە‮ ‬یان نا‮. ‬
19ی‮ ‬ئابی‮ ‬ئەمساڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق رەزامەندی‮ ‬لەسەر كردنەوەی‮ ‬فەرمانگەكانی‮( ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬رەگەزنامە،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كاروباری‮ ‬شارستانی،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬هاتووچۆ،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬زانیاری،‮ ‬نشینگە،‮ ‬پۆلیسی‮ ‬گومرگ،‮ ‬تابلۆی‮ ‬ئۆتۆمبێل‮) ‬لە پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە دەربڕی،‮ ‬بەڵام تائێستا تەنها بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پۆلیسی‮ ‬گومرگ و رەگەزنامە كراونەتەوە‮. ‬سەبارەت بەكردنەوەی‮ ‬پێنج بەڕێوەبەرایەتییەی‮ ‬تر؟ جێگری‮ ‬پارێزگار،‮ ‬دەڵێت‮: ‬21ی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردوو سەردانی‮ ‬بەڕێز وەزیری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێممان كردووە،‮ ‬ئەو پێی‮ ‬راگەیاندووین جارێكی‮ ‬تر نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬بۆ وەزارەت بكەینەوە،‮ ‬چونكە هەندێك لە رێكارەكان دەبێت وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم كاری‮ ‬لەسەر بكات و لەوێووە فەرمانەكە دەربچێت‮. ‬
لەبارەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بەسەر دانیشتووانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەڵەبجە؟ كاوە عەلی،‮ ‬گوتی‮: ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬سنوری‮ ‬پارێزگا بەرمیل نەوتی‮ ‬ئەمساڵیان وەرگرتووە‮. ‬سەبارەت بەو بەرمیلە نەوتەی‮ ‬كە مانگی‮ ‬حەوتی‮ ‬ئەمساڵدا وەزیری‮ ‬نەوتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بڕیاریدا بێبەرامبەر وەكو قەرەبوویەك بۆ زیانلێكەوتووانی‮ ‬بومەلەرزەكەی‮ ‬هەڵەبجە بدات بە سەرجەم خێزانەكانی‮ ‬ئەو پارێزگایە؟ جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬دەڵێت‮: ‬هێشتا بڕیارەكە نەچووەتە بواری‮ ‬جێبەجێكردنەوە و ناشزانین كەی‮ ‬جێبەجێ دەكرێت‮.

بابه‌تی تر

كێشەكانی لوكاكۆ و چێڵسی زیاتر دەبن

هێرشبەری بەلژیكی ڕۆمێلو لوكاكۆ بەهۆی دواین لێدوانییەوە، لە یاریی یانەكەی بەرانبەر لێڤەرپوو…