خەبات: سولین سلێمان:- ھەموومان دەزانین کە میوەی ترێ جگە لەوەی میوەیەکی خۆشە چەندەھا سوودی سەرسورھێنەریشی ھەیە ھەروەکو پێگەی webmed بڵاویکردۆتەوە، تیایدا باسی چەند سوودێکی میوەی ترێ دەکات، ئەویش میوەی ترێ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین k کە زۆر گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ،  ترێ پارێزگاری لە لوولەکانی خوێن دەکات و جەستەمان لە شێرپەنجە دەپارێزێت، رۆژانە خواردنی ترێ وا لە گەدە دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر ھەست بە برسێتی نەکات، ئەوەش بۆ ئەو کەسانە زۆر باشە کە دەیانەوێت کێشی خۆیان دابەزێنن، ترێ جەستەمان دەپارێزێت لە بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن.

ئەو پێکھاتانەی کە لە میوەکەدا ھەیە دڵ دەپارێزێت و رێژەیەکی باشی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمی تێدایە، ئەوەش وا دەکات تەندروستی دڵ بە شێوەیەیەکی جێگیر و تەندروست بمێنێتەوە.

بابه‌تی تر

رۆناڵدۆ: هیچ شتێك ئەستەم نییە و تاكۆتایی دەجەنگین

خەبات: هاوکار کەلهوڕی:- دوای بەرامبەربوونیان لە بەرامبەر یانەی چیڵسی بە گۆڵێك بۆ هەردوولا،…