ئەمڕۆ ھەینی، 8 كەس كوژران و 60 كەسیش بریندار بوون لە ئەنجامی دەستڕێژی گوللـە بەشێوەیەكی ھەڕەمەكی لە نێو دامەزراوەیەكی سەر بە كۆمپانیای پۆستە بە ناوی “فێدێكس FedEx” لە نزیك فڕۆكەخانەی ئیندیاناپلیس لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمەریكایی.

جینی كۆك، ئەفسەری پۆلیسی ئیندیاناپلیس روونیكردەوە، ئەفسەر و پۆلیسەكان لە كاتژمێر 11ی شەو بە كاتی ناوخۆیی بۆ شوێنی رووداوەكە بانگھێشت كران.

كۆك گوتیشی: كاتێك ئەفسەر و پۆلیسەكان گەیشتن، ھێشتا دەستڕێژی و ته‌قه‌ زۆر بوو. جەختیشیكردوە ئەنجامدەرەكە “خۆی كوشتووە” و ژمارەیەكی زۆر لە قوربانیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە جیاوازەكانی ناوچەكە.

ساڵانه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا 40 هه‌زار كه‌س به‌ رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ش خۆیان ده‌كوژن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئومێد خۆشناو: پارێزگاری له‌ هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر شوێنێك بن

لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، چه‌…