خەبات: سولین سلێمان:- ئەلەند عەلی وەرزشوانی بەتوانای ئەسپسواری تەمەنی 18 ساڵە لەم دیمانەیەدا بۆ لاپەڕەی وەرزشی خەبات وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری تایبەت بە ئەسپسواری دەداتەوە.

*چۆن كەی دەستت بەو یارییە كرد بۆ چی ئەو یارییەت ھەڵبژارد؟
-ھەر لە منداڵییەوە بەتەواوی خێزانەوە ئەسپمان خۆشدەوێت و لە رێگای برا گەورەكەم ھاتمە ناو ئەسپسواری و ھەروەھا رێگا ئاسانی بۆ یاریزانان كراوە یارمەتی دەدەن من و ھەموو كاپتنەكان زۆر ھاوكارمن.
*ئایا بەشداری ھیچ پێشبركێیەكت كردووە؟
-بەڵی بەشداری سێ پاڵەوانێتیم كردووە و لە دوو پاڵەوانێتیدا پلەی یەكەمم بەدەستهێناوە.
*چ ئامۆژگارییەكت بۆ فێرخوازانی ئەو وەرزشە ھەیە؟
-ئامۆژگاریم بۆ فێرخوازان ئەوەیە نەترسن لە سواربوونی ئەسپ، چونكە ئەسپسواری سوودی زۆری ھەیە ھەم لە رووی جەستییەوە و ھەمیش لە رووی دەروونییەوە.
*چ پەیامێكت ھەیە؟
-پەیامم ئەوەیە كە ھەموو كەسێك پەنا ببات بۆ ئەو وەرزشە چونكە ئەو وەرزشە بۆ ھەموو تەمەن و رەگەزێك گونجاوە زۆریش بەسوودە.

بابه‌تی تر

وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێربین ئاواش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، پەرەگڕافی کۆتایی وتارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک…