نووسینی: ئەلێکساندر دوگین
وەرگێڕانی لە ڕووسییەوە: د. سەرباز عەزیز وەرتی

ئەوە شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هات. هەموومان بێزارین لە قسەکردن و بیرکردنەوە لەم بابەتە، بەڵام هێشتا تەواوی چیرۆکی ئەم پەتایە کۆتاییەکەی نادیارە، یاخود ناڕوونە. کاتێک شەپۆلی دووەم دابەزی و هاتە خوارەوە، وا دەردەکەوت بە هاتنی هاوین هەموو شتێک تەواو دەبێت، وە ژمارەکان بەرەو خوارەوە دەچن (دادەبەزن). بەڵام نەخێر – دیسان هەڵگەڕایەوە و دووبارە پێوەرەکانی حاڵەتی لەناکاو هاتنەوە بەرکار.

لە سەرەتای شەپۆلی یەکەمدا پێشنیاری ستایل و شێوازی گفتوگۆکانم کرد وەک لە سەردەمی تاعووندا. هەموویان لەسەر ئینتەرنێت هەن. تەقریبەن لەوێدا هەموو شتێکم گوتووە کە چۆن بیرم لێ کردۆتەوە. هەروەها بەداخەوە ئەو شکڵەی وەرگرت. بەڕاستی بڕوام وابوو هەر لە قۆناغی یەکەمدا کرێملن حاڵەتی لەناکاو ڕادەگەیەنێت و بە توندی ڕوبەڕوی کێشەکە دەوەستێت و بە یەکجاری چارەی دەکات – وەک چین. کاتێکیش ئەوە ڕووی نەدا، کێشەکە حتمی بوو، درێژەی کێشا بۆ ماوەیەکی زۆر دورو درێژ. وەک دەردەکەوێت و ڕونە کوتانەکە کێشەکە چارەسەر ناکات.

زۆر بە کورتی باسی شەپۆلی سێیەم دەکەم…
بە بێ ئەوەی شارەزای زانستی ڤایرۆسی بم، بە بڕوای من، لە سەر بنەمای چاودێری کۆمەڵناسی، سیاسی و جیۆپۆلەتیکی، ڤایرۆسی کۆڕۆنا جۆرە چەکێکی بایۆلۆجی یە. ئەمەش کێشەیەکی گەروە و سەرەکی یە. هەموو سەرکردەکانی جیهان ئەمەیان دەزانی. هەر لەبەرئەوە زۆر خەمخۆرانە و خێرا دەستیان بۆ داخستن و کەرەنتین (ڵۆک داون) برد، بۆ ئەوەی مردنێکی بێ هەژمار ڕوونەدات. ئەوان ترسیان لەشتی تر هەبوو هەر بۆیە بڕیاری کارێکی دروستیاندا.

هاوکات پێناچێت ڤایرۆسەکە لەلایەن چینییەکانەوە پەرەی پێدرابێت. ئەوان دەتوانن ئەوە بەدەست بهینن کە کۆپی بکەن وەک هەموو شتەکانی تر کە کۆپیان دەکەن. بەڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەمریکا دروست بووە و ئامادەکراوە.

ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا چەکی بایۆلۆجی بێت، ئەوا بۆ کوشتن دروست کراوە. مادام بەقەبارەیەکی زۆر و بەرچاو ناکوژێت، مانای وایە یان تەواو نەبووە و لە دۆخی ئامادەنەکراودا دزەی کردووە بۆ ناو کۆمەڵگا، یاخود ڤایرۆسەکە دەرئەنجامەکانی هێشتا نازانرێن یان باسی لێوە ناکەن. دەکرێت بە تەواوەتی هێشتا هیتریش بکوژێت. هەر ئەوەش مەترسیدارترین شتە. کەس ناتوانێت یان نایەوێت باسی ئەوە بکات کە ئێمە لەڕاستیدا لەگەڵ چیدا مامەڵە دەکەین. دەتوانین تێبگەین. بەڵام بەرپرسیارێتی لەسەر شانی ئەو کەسانەیە کە شتێک دەزانن و دەیشارنەوە و بەتایبەتیش هەنگاوی زەرور هەڵناگرن بۆ مەرجی پێویست بۆ ڕزگارکردن.

ئەو شێوەیە کە دۆخەکە لەگەڵ کۆڤید لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت – ئەمە شتێکی ئاسایی نییە. دەسەڵاتداران هەمیشە شەڕ و ئاشتی و سەقامگیری تەنها بۆ مەبەست و بەرژەوەندیەکانیان بەکاردەهێنن.

هەروەها دەتوانن یاری لەسەر بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی نرخی بۆرسە بکەن. کارەساتی دەوڵەت – وەک ئەوەی لە دەیەی ساڵانی 1990 لە ڕووسیا هەبوو – لەوانەیە وا نیشان بدرێت قازانجەکەی کەمتر نیە لە خۆشگوزەرانیەکەی.

جگە لە ڤاکسین، جیۆپۆلەتیک و ڕێگریە گەمژەییەکانی خۆرئاوا لەسەر ڕووسیا زۆر سادە و ئاسان نییە. هیچ ڤاکسینێک هێشتا باوەڕپێکراو نیە. هەندێکیان لەوانە مەترسیدارن، هەندێکیان بێسوودن. هەندێکی تریان لەوانە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی یان ڕێککەوت لەوانەیە یارمەتیدەربن. ئەگەر هەموو شتێک لەسەر یەک ئەنجام بدەی، یان بە مانایەکی تر بە هەموو ئەمانە ڕازی بیت دەتوانیت یەکێک لەمانە سوودی هەبێت. ئەگەر هەموو شتێک بڵێیت، دەتوانیت بە ڕێکەوت شتێکی زیرەکانە بڵێیت. کوتان وەک قومارە – هەر شتێکت بۆ دەردەچێت – سوور یان ڕەش.

هەروەها کۆتا شت، فەیلەسوفە یۆنانییەکان لەسەروو هەموویانەوە ئەرستۆ کە من لەو کۆتاییانەدا زیاتر و زیاتر پێی سەرسامم دەڵێت: بەڕاستی پرسیاری هۆکار بکەین: نەک بۆچی، بەڵکو لەبەرچی؟! کەواتە لەبەرچی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟ هەر کەسێک ئەو کارو کردەوەیەی کردوە و هەر چۆنیش بێت دەچێتە ناو مرۆڤایەتییەوە، ئەم پەتایە پێویستە هەندێک مەبەست و ئامانجی هەبێت.

لێرەدا بە بۆچوونی من پێویستە ڕوو لە ڕوح و ویژدان بکەین، نەک ڕوو لە ( دایک، دین، فەلسەفە، زانست ). ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش هەموو شتێک هێما نییە؟ بۆ بە ئاگاهێنانەوەی پیتی خوێناوی لەسەر مرۆڤایەتی نوسراوە؟

بەشێوەیەکی دروست ژیان ناکەن. کارێکی هەڵە دەکەن. ئێوە بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕۆن. ئێوە خۆتان وون کردوە. ئێوە لە وڕێنەدان. هەستن لەو خەوە، بە قوڵی سەیری خۆتان بکەن. هەرچەند بێت، بۆ ساتێک بوەستن لەو پەلە پەلە بەردەوامەی کە تێیدان وەک حەشەڕە و مێروو یان ئاژاوەگێڕ و ئەتۆمێکی بێ سەروبەر ڕێدەکەن.

بزانە لەبەرچیە ئەم پەتایە. لەماڵەوە بمێنەوە، بیر بکەوە لە کوێیت، تۆ کێیت، لەگەڵ کێیت و لەبەرچی تۆ… وەک شێت و شەیدا چاوەڕێ مەکە، تا هەموو شتێک وەک ڕابردووی لێبێتەوە. هەرگیز وای لێنایەتەوە، بەتێڕوانینی من ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەمە پێویستە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ئینتەر گرێبەستێكی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەتدەكاتەوە

خەبات: هاوار مورتكه‌یی:– یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی…