خەبات: هاوار مورتكه‌یی:– یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئۆفەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕەتكردەوە كە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز كە پێشكەشی یانە ئیتاڵییەكەی كردبوو.

بەپێی هەواڵێكی (تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی)، ئینتەر ئۆفەرێكی 50 ملیۆن یۆرۆی لەیانەی ئەتلەتیكۆوە پێگەیشتوە بۆ ئەوەی گرێبەستێك لەگەڵ لاوتارۆ ئیمزا بكەن، بەڵام یانە ئیتاڵیەكە دەست بەجێ ئۆفەرەكەی ڕەتكردەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەدا كە ئینتەر 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربونی لاۆتارۆ دیاریكردوە ، بەڵام ڕەنگە ڕازیبێت بەڕۆیشتنی ئەو یاریزانە لە نێوان 70 تا 80 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەكە ڕونی كردوەتەوە كە لاوتارۆ لە لایەن یانەكانی چێڵسی و ئارسناڵەوە داوادەكرێت و یانە ئیتاڵیەكەش ڕازی بوە بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا.

لاوتارۆ لەكاتی گواستنەوەی هاوینەدا ئەگەری زۆرە یانەكە جێبهێڵێت، چونكە لەگەڵ ئینتەر نەگەیشتوەتە ڕێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، هەروەها نێراتزوری خواستی هەیە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە پێناو دەستكەوتنی بڕێك پارە بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی.

بابه‌تی تر

وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێربین ئاواش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، پەرەگڕافی کۆتایی وتارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک…