خه‌بات: هاوار مورتكه‌یی:- وردەكاری پێكانی ئیكاردی و دابڕانی بەهۆی پێكانەكەوە دیاری كرا، ڕۆژنامەی L’Equipeی فەرەنسی ئاشكرای كرد كە ئیكاردی تاقیكردنەوە و پشكنینی پزیشكیی ئەنجام داوە كە تەئكید دەكات لە ماسولكەكانی رانیدا توشی پێكان بووە و بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێت.
ماریۆ ئیكاردی لە یاری پی ئێس جی لە بەرامبەر برێست لە خولی سێیەمی لێگ وان، لە ناوەڕاستی نیوەی دووەمدا یاریگای بەجێهێشت و توشی پیكان بوو.
ئەو ئەوەشی وت كە ڕایس نیشانی نەداوە كە هێرشبەرەكەی ئەرجەنتین تووشی پێكانێك بووە، كە لە لایەن ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، بەڕێوبەری سان جێرمان ترسی لەو پێكانە هەبووە و پێشتریش تووشی هەمان ئازار بووە.
بەپێی ئەم دەستنیشانە سەرەتاییە، ماریۆ ئیكاردی یاریەكەی پاریس سانجێرمان لە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەرامبەر ڕیس لە دەست دەدات.
بە هەمان شێوە شانسی ئەو یاریزانە كە بەشداری لەگەڵ ئەرجەنتین بكات لە پشووی نێودەوڵەتی لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا زۆر كەمە.

بابه‌تی تر

وەک چۆن پێویستە لە هەڵەی کەسێک فێربین ئاواش گرنگە سەرکەوتنەکانی کەسێک بەرز بنرخێنین

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، پەرەگڕافی کۆتایی وتارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک…