سوپای ئیسرائیل، رای گه‌یاند، كه‌ له‌ یه‌ك كات و له‌ ماوه‌ی 40 خوله‌كدا 450 مووشه‌كی دیكه‌یان به‌ 150 ئامانجه‌وه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌وه‌ ناوه‌.

ئه‌فیخای ئه‌درعی، گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له‌ تویتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ نیوه‌شه‌وی ڕابردوو، له‌ ڕێی 160 فڕۆكه‌ و 6 سه‌كۆی مووشه‌كهه‌ڵده‌ری ئاسمانییه‌وه‌، 450 مووشه‌كیان له‌ 40 خوله‌كدا ئاراسته‌ی 150 ئامانج له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ كردووه‌.

له‌ دووشه‌ممه‌ی رابردوو (10/5/2021)ـه‌وه‌، هێرشی چڕ و فراوانی ئیسرائیل بۆ كه‌رتی غه‌زه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سه‌دان ئامانج و پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامییان پێكاوه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا له‌ فه‌له‌ستینه‌وه‌ هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته‌ سه‌ر ئیسرائیل و فڕۆكه‌خانه‌كانیان به‌ ئامانج گیراوه‌ و به‌ هۆیه‌وه‌ به‌لای كه‌مه‌وه‌ 7 ئیسرائیلی كوژراون.

گرژیی نێوان كه‌رتی غه‌زه‌ و ئیسرائیل، دوای رووداوه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌رح له‌ قودسی رۆژهه‌ڵات زیادی كرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…