فەرحان جەوهەر

بەرلە 34 ساڵ ئیدریس بارزانی لە تەمەنی 43 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە ، ئیدریس بارزانی هەرلە تەمەنی بچوکایەتیەوە بەحوکمی ئەوەی هەرلە کۆنەوە لە خێزانێکی شۆڕشگێڕ بووە و کوڕی سەرکردەی مەزنی کورد مەلا مستەفای بارزانی بووە ، لەگەڵ برای سەرۆک مەسعود بارزانی ، شانیان داوەتە بەر بارێکی زۆر قورس . بارودۆخی دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بێننە بەرچاوتان ، لە لایەک کێشەی ئەو هەزاران پەنابەرانەی لە ئێران بوون ، ئەو گوشارانەی حکومەتی ئێران و دەزگای بەدناوی ساڤاک ، خەمی هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش ، نەخۆشی سەرکردەی کورد بارزانی نەمرودواتر وەفات بوونی ، پەرت بوونی پارتی ، راگوێزانی گوندەکانی کوردستان و تەپڵ لێدانی بەعسیەکان بەسەرکەوتن ، دروست بوون و بەرپابوونی کێشەو شەڕی ناوخۆیی هێزە کوردییەکان لەلایەکی تر، بێ ئومێدیەکی ئێجگار گەورەی لە ناو کورد لە ناوەو دەرەوەدا دروست کردبوو ، ئەمە و سەرباری داخرانی هەموو کەناڵە دبلۆماسی و سیاسیەکانی وڵاتانی دراوسێ و رۆژئاواش کێشەیەکی مەزن بوو، لەم باروودۆخە پڕ دژوارەدا ئەو دوو سەرکردە گەنجەی کورد کە سەرەتایی تەمەنیان بوو، ئیدریس بارزانی و سەرۆک مەسعود ، کەوتنە ژێر ئەم بارە قورسەو شانیان دایە بەر و لە ماوەیەکی پێوانەیدا توانیان شۆڕش هەڵگیرسێننەوە ، پارتی ڕێک بخەنەوە ، کێشەی ئاوارەکان لە ئێران تا رادەیەک بەیارمەتی دانیان چارەسەر بکەن ، ئومێد لە دڵی گەلی کوردستان زیندوو بکەنەوە.

ئەوەی باسم کرد هەر بەنووسین و قسەکردن ئاسانە ئەگەرنا دنیایەک خەبات و زەحمەتی پێویست بووە ، دوو گەنجی تازە پێگەیشتوو لە نێو ئەو هەموو زەحمەتیەداو چوارچێوەیەکی تەسکی بەدوژمن دەورە دراو و بێ هاوکاری و بەو بڕە ئیمکانیەتەی پاشماوەی شۆڕشی ئەیلول توانیان دڕ بەتاریکی بدەن ، موعجیزە دروست بکەن ، ئەم راستە ڕێ کردنەو هەستاەوەیە شایانی تێڕامان و پەند لێ وەرگرتنە بۆ نەوەی ئێستا و ئایندە ، گەنجەکانمان حەقە مێژووی سەرکردەکانیان بزانن ، سەرەڕای کەم و کورتییەکان چ زەحمەتییەکیان کێشاوە بۆ میللەتەکەیان ، لەم ساڵیادەدا سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدی جوانە مەرگ ئیدریس بارزانی ، سڵاو لە مێژوو خەباتی شەست ساڵەی سەرۆک مەسعود بارزانی ، کە هیچ دوژمن و نەیارێک ناتوانێ ئەو مێژووە بشێوێنێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

پێویستە دۆستەکان بەر لە دوژمنەکان لێمان بترسن

فەرحان جەوهەر ناونیشانی سەرەوەی ئەم وتارە، یەک لە پڕەنسیپە نەگۆڕەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمر…