میدیا ئه‌مریكییەکان بڵاویان كرده‌وه‌، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ راوێژكاره‌ سه‌ربه‌خۆكانی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری (پێنتاگۆن) لەکار دوور خستووه‌ته‌وه‌، كه‌ دیارترینیان “هێنری كێسنجه‌ر” و “مادلین ئۆلبرایت”ی وه‌زیرانی پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌‌مریكا بوون.

تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ی ئه‌مریكایی بڵاوی كرده‌وه‌، هه‌واڵی له‌كارلادان و دوورخستنه‌وه‌ی “كێسنجه‌ر  و ئۆلبرایت” راسته‌، كه‌ پێشتر گۆڤاری “فۆرین پۆڵسی” بڵاوی كردبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاریی “فۆرین پۆڵسی” 11 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاری فیدراڵی ئه‌مریكا كه‌ راوێژیان پێشكه‌ش به‌ وه‌زیری به‌رگری و جێگره‌كه‌ی ده‌كرد، له‌ كاره‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌.

گۆڤاره‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یویست كه‌سانی لایه‌نگری خۆی له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی سوپا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و كۆنگرێس، له‌و پۆستانه‌دا دابنێت، به‌ڵام له‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌كه‌یدا، “تره‌مپ” ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شد و فه‌رمانده‌یه‌ك و ده‌ چه‌كداری حه‌شد كوژران

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌م چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێكی فره‌وانیان…