لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لەو خێزانە کوردە کرد، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا لە تورکیا هێرشیان کرابووه‌ سه‌ر.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/5/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له‌و خێزانه‌ كورده‌ كرد، كه‌ به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌ توركیا هێرشیان كرابووه‌ سه‌ر و دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پارێزگاری هەولێر گوتی: ئەو حاڵەتەی ڕووی دا هەستی هەموومانی هەژاند، چونکە ئەوە دەستدرێژی بووە بۆ سەر تاکی کورد و شکۆی مرۆڤ، دوای ڕووداوەکەش ئێمە و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بەدەنگ هاتووین و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە کراوە و كونسوڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەدەنگ هات و دواتر تاوانباران دەستگیر کران.

گوتیشی: پۆلیس و حکوومەتی تورکیا دڵنیاییان پێداوین، کە گیانی هاووڵاتیانمان سەلامەت دەبێ، “ئێمە و تورکیا دوو دراوسێی گرنگین”.

لەلای خۆشیەوە بێستوون، ئەندامێكی ئەو خێزانە کوردەی هێرشیان کرایە سەر گوتی: دوای ئەوەی ڕووداوەکە، هەموو بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بە دەنگمانەوە هاتوون و دواتر هاوکاری کراوین. بۆ ئەوەی هەم لە تورکیا و هەمیش لە کوردستانەوە چارەسەرمان بۆ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ته‌ندروستی هه‌رێم: 239 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی نه‌خۆشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 239 ك…