مایك پۆمپیو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندى به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق كرد و دووپاتى پاڵپشتى بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى كرده‌وه‌.

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ مایك پۆمپیو په‌یوه‌ندى به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردووه‌ و تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى كردووه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، مایك پۆمپیو پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا بۆ حكوومه‌تى نوێى عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه‌. داوایشى لێكردووه‌ له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ى ده‌ست به‌و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریانه‌ بكات، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق دایه‌.

شه‌وى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌ 14 وه‌زاره‌ته‌وه‌ راگه‌یاند، كه‌ هێشتا هه‌شت وه‌زاره‌تى راگه‌یاندراوى ماوه‌.
 
 ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌كه‌ له‌  باڵوێزى به‌ریتانیا له‌عێراق و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق داوایان له‌ عه‌بدولمه‌هدى كرد، په‌له‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى حكوومه‌ته‌كه‌ى رابگه‌ینێ.
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى دواى ئه‌نجامدانى رێوره‌سمى فه‌رمى وه‌گرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێى عێراق رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش راده‌گه‌ینێ كه‌ ماونه‌ته‌وه‌. دووپاتیشى كرده‌وه‌ له‌ كابینه‌كه‌ى كێشه‌ له‌ سه‌ر هیچ وه‌زاره‌تێك نییه‌.
 

بابه‌تی تر

تا چوار ڕۆژی دیکە دەوامی بەشێک لە زانکۆکانی سنووری سلێمانی ڕادەگیرێت

زانکۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە و پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دەوامیان ڕاگرت. لە ڕاگ…