بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئەو دامەزراوانەی کە لە ناوچەی سەر سنووری عێراق-سووریا لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی پشتیوانکاری ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پنتاگۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کاتەکانی نیوە شەو، هێرشەکە ئەنجامدراوە و هاتووە : دامەزراوەکانی میلیشیاکانی پشتیوانکاری ئێران لەسەر سنووری عێراق-سووریا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکەنە سەر کارمەندان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، کراونەتە ئامانج.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێرشەکە لە پێناو پاراستنی کارمەندانی ئەمریکادا ئەنجامدراوە و هاتووە: وەک ئەوەی لە هێرشەکەی ئەم ئێوارەیەدا دەرکەوت، سەرۆک بایدن بەڕوونی ئاماژەی بەوە کرد کە هەمیشە کار دەکات بۆ پاراستنی کارمەندانی ئەمریکا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە هێرشەکاندا، دوو ئامانجی هێزەکانی ئێران لە سووریا و خاڵێکیان لە عێراق و کۆگاکانی چەکیان کراونەتە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی عێراق بەمەبەستی هاوکاربوون لە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکەیە و بۆ گەیاندنی پەیامێکی روون و ئاشکرا ئەو هێرشانە وەک بەرپەرچدانەوەیەک ئەنجامدەدات دژ بەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

بابه‌تی تر

ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سی…